دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

راپۆرتێک: هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن چوونه‌ته عێراق

به گوێره‌ی راپۆرتێک که رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژورناڵ بڵاو کردووه‌ته‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له حکومه‌تی مالکی‌و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی داعش به‌ره‌و به‌غدا هێزێکی زۆری له دوو پارێزگای ورمێ‌و لوڕستانه‌وه ناردووه‌ته‌ سامه‌ڕا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری به‌رپرسێکی ئێرانییه‌وه ئاشکرای کردووه له رۆژانی رابردوودا ئه‌و هێزه دوای راوێژی سپای پاسداران به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی رژیمی ئێران نێردراونه‌ته عێراق‌‌و پشتیان به هێزو ته‌قه‌مه‌نیی خۆیان به‌ستووه له به‌رگریکردن له ئه‌رته‌شی عێراق.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ کاناڵی cnn راپۆرتێکی له سه‌ر ناردنی هێز له کۆماری ئیسلامی بۆ عێراق بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه ئێران به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به رووخانی ده‌سه‌ڵاتی مالکی سێ گوردان هێزی شه‌ڕکه‌ری به چه‌ک‌و پێداویستییه‌کانیانه‌وه ناردووه‌ته ناو عێراق.

راگه‌یاندنه‌کانی ئێران راسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به ناردنی هێز بۆ عێراق نه‌کردووه، به‌ڵام به گه‌رموگوڕی بانگه‌شه بۆ شه‌ڕکردن دژ به داعش ئه‌که‌ن‌و فتوای مه‌رجه‌ع ته‌قلیده‌کانی شیعه له عێراق بڵاو ئه‌که‌نه‌وه که خه‌ڵکیان هانداوه دژ به داعش چه‌ک هه‌‌ڵبگرن.

هاوکات له زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له عێراق به‌م دواییانه هه‌واڵی سه‌ردانی به‌په‌له‌ی قاسم سلێمانی‌ش بۆ به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌؛ ده‌وترێت سلێمانی له سه‌رانه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانی هێزه‌کانی مالکی سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش بڕیارده‌ر بووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.