دوو شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ولێر دةكريَت

داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ولێر دةكريَت

که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی لةبةياننامةيةكدا داوا دةكات حةوت هةلَسورِاوي سياسيء مةدةني كة ثاش خؤثيشاندانةكةي هةوليَر دةستطيركراون، ئازاد بكريَن.

دةقي بةياننامةكة:

که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ولێر ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌كاردانه‌وه‌ی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستگیركران، که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، راده‌گه‌ێنی كه‌ یه‌ك له‌ده‌ستگیركراوان ئه‌ندامی‌ كه‌مپه‌ین بووه‌ و داوای‌ ئازادكردنی سه‌رجه‌میان ده‌كات.

دوابه‌داوی ئه‌وی كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئیدانه‌كردنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ گه‌نجانی‌ كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌، دوێنێ هه‌ینی‌، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری‌ شاری‌ هه‌ولێر‌و كوردانی‌ رۆژهه‌‌ڵاتی‌ كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌پاركی‌ شانه‌ده‌ری‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجامداو دواتریش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌به‌رد هێرشكرایه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌و شاره‌. كه حه‌وت كه‌س له‌ چالإكانی سیاسی و رۆژنامه‌وانی به‌ ناوه‌كانی ، مستەفا شێخە. رامان پیرۆتی، چیا مەلاک، پیشەوا عەلی پوور، عەلی ئیسماعیل نژاد، محەمەد فەرهاد زادە و ئامانجی سەڵەواتی كه‌ یه‌كیك له‌ ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌، به‌ تۆمه‌تی په‌لاماردانی باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ولێر ده‌سبه‌سه‌ر کران.

هه‌رچه‌ند ئێمه‌ وه‌كوو” که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی” قه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نێن كه‌ كاری له‌و شێوه‌ بكرێ و ئه‌وێش له‌ باشووری كوردستان دا كه‌ ئێستا تواوی نه‌یارانی كورد چاویان پێ هه‌ڵ نایه‌ت ، به‌لإم هه‌موان ده‌زانن كه‌ ده‌رنده‌ی كۆماری ئێسلامی به‌رانبه‌ر به‌ لإوانی كورد له‌ به‌ندێخانه‌كانی كۆماری ئێسلامی دا ، و ئێعدامی بێ تاوانی لاونی ئه‌وان، تۆره‌ی هه‌مو گه‌ڵی كوردی به‌ دواێ خوێدا هێنا، بوێه‌ به‌رد باران كردنی كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر چووته‌ ئه‌و چۆارچێوه‌وه‌.

لێردا وه‌كوو “که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی” داوا له‌ ئاساێشی هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌رچی‌ زوتر ئه‌و گیراوانه‌ ئازاد كات و داواش له‌پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین مامه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان بكات‌.

که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.