دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی: قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه چۆڵکران

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له درێژه‌ی رووخانی توانای به‌رگریی‌و وره‌ی هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانی سنووری ماده‌ی 140 دوو شاری تر له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه چۆڵکران‌و پێشمه‌رگه جێیانی گرتووه‌ته‌وه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له به‌ره‌کانی شه‌ڕی داعش بڵاو بووه‌ته‌وه‌ گوندی ته‌لوه‌ردو مه‌لا عه‌بدوڵا له باشووری پارێزگای که‌رکوک له ده‌ستی داعش رزگار کراون‌و هه‌ریه‌که له شارۆچکه‌کانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا بێ ته‌قه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ کۆنترۆڵ کراوه.

ده‌وترێت جگه له‌و ناوچانه چه‌ند شوێنی تر له موسڵ که‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه وه‌ک زومارو ته‌واوی ناوچه‌ی شنگال. سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پارێزگاری که‌رکوک له کاردانه‌وه به میدیاکانی راگه‌یاند’هێزه‌کانی عێراق له که‌رکوک پاشه‌کشێیان نه‌کرد، به‌ڵکه رووخان’. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سنووری 140 هێزه‌کانی سه‌ر به مالکی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵکه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌و جل‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان به جێهێشتووه‌و به‌ره‌و شوێنی نادیار رایان کردووه.

وێنه‌کان: سه‌لام نه‌جیبه/ خانه‌قی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.