یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

2 ساڵ زیندان بەسەر چالاكێكی خوێندكاری كورددا سەپا

دانا لەنجابادی خوێندكار‌و چالاكی مەدەنی كورد خەڵكی شاری مەریوان بە 2 ساڵ‌و 8 مانگ زیندان مەحكوومكرا.

ناوبراو كە یەكێك لە چالاكانی بواری ژینگە‌و خوێندكاری زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە رشتەی كیشاوەرزیدا بوو، بە تۆمەتێكی بێ بنەما لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوان ئەم حوكمە نامرۆڤانەی بەسەردا سەپا.

دانا لەنجابادی ماوەی 10 رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ژێر لێپرسینەوەی توندی هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیدا بووە كە هاوكات چەندین جار لە لایەن دەزگای ئەمنیەتیەوە دەسبەسەركرابوو.

هاوكات لەگەڵ دانا لەنجابادی 5 كەسی دیكەش دەسبەسەركرابوون كە پاش چەند كاتژمێرێك لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد كران.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.