پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / وتار / تكایه‌ پێمان بڵێن، ئێمه‌ بڕوا به‌ كام هه‌ڵوێستتان بكه‌ین؟؟!!/ مزه‌فه‌ر ئه‌حمه‌دی

تكایه‌ پێمان بڵێن، ئێمه‌ بڕوا به‌ كام هه‌ڵوێستتان بكه‌ین؟؟!!/ مزه‌فه‌ر ئه‌حمه‌دی

لە چەن رۆژی رابردوودا چەن کەس لە ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە پێشتر خویان بە “فراکسیون” ناساندبوو لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایانگەیاند کە تێکەڵ بە ریزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بوون و لەمەو بەدوا لەم حیزبەدا درێژە بە کار و چاڵاکی سیاسی خویان دەدەن. بەشێکی ئەم ئەندامانەی “فراکسیون” پێشتر لە ژێر ناوی کۆمەڵە- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان کاریان دەکرد کە لە کۆمەڵەی شورشگێر جیابوونەوەو ماوێکیش لە قەندیل نیشتەجێ بوون و رخنەیان لە شێوازی حزبایەتی حزبەکانی رۆژهەڵات بوو.

ئەم رەوتە دووساڵ لەوە پێش لە یەکگرتنەوێکدا لە گەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان یەکیان گرتەوە. دیارە هەر کەسێک ئازادە کە چۆن و بە چە شێوەیەک و لە کوێ درێژە بە کار و چالاکی سیاسی دەدات و چوون بیر دەکاتەوه‌.

یەکێک لەو کەسانە کە ناوی لەم راگەیاندنە هاتووەو لە کەسە سەرەکیەکانە و بەرنامەدارێژراوانی فراکسیون و ئەم ڕاگەیاندنەیە بەرێز عەبدوڵای کۆنەپۆشی(عەبە دلێر)ە. کاک عەبەدڵێر وا دیارە لەبیری چووە کە کاتێک لەم حزبە (کۆمەڵەی شوڕشگێر) هاتە دەرەوە تا چەندە بێ ئحترامی پێکراو و چۆن هەڵسوکەوتیان لە گەڵی کرد. لە بیرمە لە وت وێژێکدا کە رادیو دەنگی فەرانسە لە گەڵ سکرتێری ئەم حزبە واته‌ بەرێز عەبدوڵای موهتەدی سەبارت بە چوار گێراوی شاری مەریوان کە جمهوری ئیسلامی بە ئەندامی کۆمەڵە ناویانی لێ بردبوو، وتی: ئەمانە سەر بە کەسێکی “تبهکار”ی بە ناو عەبدوڵای کۆنەپۆشین کە بە هوی کاری “خلاف” لە کۆمەڵە دەر کراوە .

 هەر ئەوکات کاک عەبە دلێر لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ژمارە ١٨١ی حەفتەنامەی شەقام لە جوابی پرسیارێکدا( عەبدوڵای موهتەدی لە وتووێژێکدا وتوویەتی کە ئەوانە سەر بە عەبە دلێرن و ئەویش تاوانبار بوو، و لە کۆمەڵە دەرکرا. تۆ رات چیە لەمبارەیەوە؟) ئا بەم شێوەیە لەسەر سکرتێری ئەم حزبە کە ئێستە پەیوەست بۆته‌وه‌ پێوه‌، ئەدوێ: ئەو وتەیەی عەبدوڵای موهتەدی پشت ڕاستکردنەوەی ئەو تاوانانە بوو کە ئیتڵاعاتی ڕژیم خستوویەتیە پاڵ گیراوەکان و ئەویش تەئیدی کرد بۆیان و بواری تەنانەت بۆ ئیعدام کردنیان خۆش کرد. عەبدوڵای موهتەدی کوێرکوێرانە و تەنیا لە ڕقی مندا ئەو قسانەی کردووە بە بێ ئەوەی بیر لە ئاکامی قسەکانی خۆی بکاتەوە کە چ زیانێک بە خەڵکیتر دەگەیەنێت.
 ئەڵبەتە ئەو هەڵوێستەی عەبدوڵای موهتەدی بۆ من و ئەوانەی کە لە نزیکەوە دەیناسین ئاساییە و چاوەڕووانی خراپتریشی لێدەکرێت. بەڵام بۆ مەسەلەی دەرکردنی من لە کۆمەڵە، شتێکی زۆر گاڵته‌جاڕانه‌یه‌ و لە بێ دەسەڵاتی و بوغز و کینەوە سەرچاوەی گرتووە. کۆمەڵە چەندین بەشە و عەبدوڵای موهتەدی هێشتا هەر وا ئەزانێت تەنیا ئەو خۆی بە تەنیا کۆمەڵەیە و خەڵک هەر ئەو بە کۆمەڵەی ڕاستەقینە دەزانن، بەڵام غافڵ لەوەی کە کردەوەکانی عەبدوڵای موهتەدی دەمێکە ئەوی لە بازنەی کۆمەڵە بوون دەرکردووە.
 ئەو لە وتووێژێکدا بە فارسی بە من دەڵێت “تبهکار”! رەنگە کۆمەڵێک تاوان بخاتە پاڵ من و پێی وابێت بەوە لە لایەن پان ئیرانیستەکانەوە مەدالیای ئێرانپارێزی وەردەگرێت. بەڵام بە شێوەیەکیش لە دیدی سیاسیی خۆیەوە ڕاست دەکات، من تەبەهکارم چون وەک ئەو هەوڵی کوشتنی هاوحیزبیەکانی خۆم نەئەدا و نەمگوتووە ”ئەمڕۆ 50کەس لە حیزبی کمونیست بکوژرێت و لە ناو بچن باشترە لەوەی کە سبەی رۆژ لە کوردستان هەزاران کەس بکوژرێت“. یاخود من وەک ئەو بەرپرسی واحید ئامادەکەم تەحریک نەدەکرد هەموو شەوێک چەند کەس ببات و بڕواتە پشت ئۆردوگای حیزبی کمونیست و تەقەیان بەسەردا بکات و ئارپی جییان پێیەوە بنێت یان لە ناو شار تووشی شەڕی دەستەویەخەیان بکات، یان کومیتەی مەرکەزیەکەم بنێرم بۆ شناسایی ناو ئۆردووگای سەید ئیبراهیم و ڕەگی ملی خۆم سوور بکەمەوە و هاوار بکەم کە ”ئەبێت کۆمەڵە تەنیا یەک کۆمەڵە بێت و ئەمڕۆ 100کەس بکوژرێن باشترە لە شەڕی هەزاران کەس لە داهاتوودا“.
 وایە، لەو دید و ئەخلاقە سیاسییەوە کە ئەو هەیەتی، من تەبەهکارم چون وەک ئەو چەند تازە پێشمەرگەم نەدەنارد بۆ ناو کۆمونیزمی کرێکاریی تا شوێنی کادرەکانیان هەڵکەم و خەڵک هان بدەم بۆ کوشتنیان. عەبدوڵای موهتەدی ڕاست دەکات چون من وەک ئەو کەسانی دیکەی هاوبیری ئەو ئەندازیار و میعماری جیابوونەوەکەی حیزبی دیموکرات نەبووم و بودجە و رادیۆم بۆیان ته‌رخان بکردایە و دیموکراتە کۆنەکان لە ئۆرووپاوە بە هەزینەی خۆم بێنمە ناو ئۆردووگا و بە پلانەوە بیانێرم بۆ کۆیە تا بۆ جیابونەوەی حیزبی دیموکرات کار بکەن و پاڵپشتی دەیان هەزار دۆلاریم نەدەکرد بۆ جیابوونەوەکەی حیزبی دیموکرات و تەنانەت ئەوەندە لە سەرکەوتنی پیلانەکەم دڵنیا بم کە ئامادە بم بەشێک لە ئۆردووگاکەم چۆڵ بکەم بۆیان و شوێنی نیشتەجێ بوونیان بۆ دابین بکەم.
 ئێستایش خەڵکم پێ گەمژە بێت و باسی بەرەی کوردستانی بکەم و زۆر شتی دیکە. یان لە سلێمانی و بە نهێنی هەوڵی دانووستان لە گەڵ ئیتلاعاتی ئێران بدەم و لە ئاکامی کۆبوونەوەکە رەقەم موبایل و ئیمەیلەکانیان بنوسن بۆمان و لە کاتی هێرش بۆ سەر سەددام بەڵێنی یارمەتی و ئاسانکاریمان پێ بدەن تا لە ئەگەری ئاڵۆزی وەزعەکە لە رێگەی ئێرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ئورووپا. یان 3مانگ لە بەغدا دانیشم تا پاسدارێکی پلە سێ و چواری سەفارتی ئێران ببینم، یان بودجەی حیزبەکەم لە چەندین شوێنی شاراوە وەربگرم. کاتێک من ڕەخنەم لە سیاسەتگەلێک گرت و هەندێک شتم خستە ژێر پرسیار، ئاغای موهتەدی لە پلینومدا فەرمانی بە داربەستەکانی دا کە لە من بدەن و قوڵبەستم بکەن و تەقەیان لە پێشمەرگەکانی خۆیان کرد.
 تەنانەت رەحمیان بەو کچەی کە پاسەوانی بەر دەرگاکەی خۆی بوو و لە سەر پۆستی نیگابانی بوو، نەکرد و دایانە بەر شەق و لێدان. تەنیا بەو گومانەی هاوبیری من بوون، جا ئیتر نازانم عەبدوڵای موهتەدی بە ڕاستی چیتر ماوە بیکات. زۆر شت هەیە بۆ گوتن لە سەر موهتەدی، بۆیە نابێت ئەو ئاوا چاو بنوقێنێت و قسە بکات، چونكه‌ بەڵگەی زۆر بۆ باس کردن لە سەری. ئەگەر شتێک ناگوترێت تەنیا لە بەر زروفی کوردە و لە بەر ئەوەی کە دوژمنانی کورد دڵخوش نەبن. بەڵام کە هاتە سەر ناچاریی، ئیتر دەبێت زۆر شت بخرێنە بەر دەست خەڵک. خەڵکی کوردستان و یاران و لایەنگرانی کۆمەڵە شایستەی بیستنی ئه‌و ڕاستیانەن. بەڵێ، شتی زۆر هەیە کە لە سەری بگوترێت، بەڵام ئەخلاقی سیاسی من لە ئاستێکدایە کە ئێستا نامەوێت باسی زۆر شت بکەم. عەبدوڵای موهتەدی دەبێت حاڵیی بێت کەسێک کە ماڵی لە شووشە بێت نابێت بەرد بگرێتە ماڵی کەس.
 من لینکی راگەیاندنەکانی هەر دوو لایەن لێرە دادەنێم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیری خوێنه‌رانی به‌ڕێز و ته‌یفی كۆمه‌ڵه‌ بهێنمه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دو به‌ڕێزانە له‌ بڕگه‌یه‌ك له‌ كاری سیاسی خۆیاندا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بوه‌. ئێستا ده‌بێ بۆ ئێمه‌ی رون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بڕوا به‌ كام هه‌ڵوێستیان بكه‌ین؟؟ كامیان راستن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێشوو راسته‌ ده‌ی ئێمه‌ ئێستا چۆن بمانه‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاوا كار بكه‌ین؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر راست نییه‌ بۆ رونكردنه‌وه‌ ناده‌ن و داوای لێبوردن ناكه‌ن؟؟؟ یان ئه‌گه‌ر راستن و بڕیاریان داوه‌چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌ر ده‌بێ پێمان بڵێن و …. .
_______________________________________________________________________
ئه‌و لینکانه‌ی هه‌واڵه‌کانیان بڵاو کردووه‌‌ته‌وه:

بابەتی هاوپۆل

کانون تجاوز جنسی/ آناهیتا اردوان

کارل مارکس در دست نوشته های اقتصادی- سیاسی سال 1844،می گوید:«موقعیت زنان در جوامع معیار …