پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2024

ئێران هه‌ڵوێستی له سه‌ر ئۆکراین گۆڕی

له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌مه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی به‌رپرسی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته پێشووتره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌ پشتیوانیکردنی چه‌کدارانی لایه‌نگری روسیه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین رایگه‌یاندووه ئه‌وان خواززیاری جیابوونه‌وه له ناو ئۆکرایندا نین‌و هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته.

به گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ته‌سنیم، ولایه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له درێژه‌ی سمینارێک له ژێرناوی ‘پرسی وزه له نێوان چین‌و روسیه‌و وانه‌یه‌ک بۆ ئێران’ ده‌ربڕیوه‌‌و وتویه‌تی هاوسه‌نگییه‌کی نوێ له جیهاندا خه‌ریکه پێکدێت.

سه‌باره‌ت به چین‌و روسیه وتویه‌تی ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تێکنۆلۆژیی پێشکه‌وتوو بابه‌ته ناوکییه‌کان ده‌ست چین که‌وتووه، له روسیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه؛ به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که جیاوازه‌و چین به شێوازێکی تره. ولایه‌تی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به په‌یمانی شانگهای‌ی چین کردو وتی: راسته روسیه‌ش پشت به تێزه‌کانی پوتین درێژه‌ به کاره‌کانی ده‌دات، به‌ڵام چین سه‌لماندی که بێجگه له مۆدێلی رۆژاوا، مۆدێلێکی تریش بۆ گه‌شه‌ی ئابووری هه‌یه.

به‌رپرسانی ئێرانی پێشتر له کاردانه‌وه‌یان به ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ئۆکراین‌و چه‌کدارانی لایه‌نگری روسیه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین پشتیوانیی راگه‌یاندنی هێزه‌کانی روسیه‌یان ئه‌کرد، به‌ڵام به به‌رده‌وام بوونی پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئۆکراین دژ به روسیه‌و سه‌رکه‌وتنی رێژه‌یی ئۆکراین له‌ رۆژانی رابردوودا، بۆ یه‌که‌م جار کۆماری ئیسلامی به‌وشێوه‌یه هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.