سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

دوای وشکبونی ورمێ، له‌ناوچوونی داربه‌ڕووه‌کانی ئیلام هه‌ڕه‌شه‌ له ژینگه‌ی کوردستان ده‌کات

به وته‌ی چالاکانی ژینگه‌پارێزو به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی له پارێزگای ورمێ شه‌پۆلێکی وشکبوونی بێوێنه‌ی دارستانه‌‌کانی بناری زاگرۆس له پارێزگای ئیلام‌ی گرتووه‌ته‌‌وه‌و پێده‌چێت له ئاکامیدا کۆتایی ئه‌مساڵ به‌شێکی به‌رچاو له داربه‌ڕووه‌کانی ئیلام له‌ناو بچێت.

به‌رپرسانی ئیلام رایان گه‌یاندووه ئه‌و وشکبوونه ئاکامی شه‌پۆلێکی گشتگیره له ئاستی ئێرانداو 11پارێزگای گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ژینگه‌پارێز به زاگرۆس پۆست‌یان راگه‌یاندووه ئه‌و ئاسته له  هه‌ڕه‌شه‌کردنی وشکبوونی دارستانه‌کانی زاگرۆس پێشبینیکراو بوو پێشتریش لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی لێ ئاگادار کرابووه‌وه که پێویسته رێوشوێنی پێویستی بۆ بگرنه‌ به‌ر، به تایبه‌ت له به‌هاناوه‌چوونی دارستانه‌کان له ئه‌گه‌ری به‌ربوونی ئاگر.

سه‌رچاوه حکومه‌تییه‌کان له ئیلام ئاشکرایان کردووه که ئه‌مساڵ زیاتر له 100هه‌زارهێکتار له دارستانه به‌ڕواره‌کانی ئه‌و پارێزگایه وشک بووه‌و له ئێستادا به زیاتر له 1ملیۆن هێکتار دارستانی وشک‌بوو به‌رینتر ناوچه‌ی وشکایی دارستانه‌کانی زاگرۆس ده‌گرێته‌وه.

له لایه‌کی تره‌وه‌، دوێنێ سێشه‌مه سه‌رچاوه ژینگه‌پارێزییه‌کان له مه‌ریوان رایانگه‌یاند له رۆژانی رابردووداو به ده‌ستپێکردنی وه‌رزی گه‌رما لانیکه‌م 5حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه روویداوه که چالاکانی ژینگه‌یی‌و به تایبه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئاگره‌کانیان کۆنترۆڵ کردووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.