پێنج شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / له مه‌ریوان بۆ یه‌که‌م جار فێستیڤاڵی وه‌رزشه هه‌واییه‌کان به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت

له مه‌ریوان بۆ یه‌که‌م جار فێستیڤاڵی وه‌رزشه هه‌واییه‌کان به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت

له‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 6ی جۆزه‌ردان‌ه‌وه تا رۆژی هه‌ینی 9ی جۆزه‌ردان بۆ یه‌که‌م جار له مه‌ریوان فێستیڤاڵی وه‌رزشه هه‌واییه‌کان به به‌شداریی هۆگرانی ئه‌و وه‌رزشه له شاره جیاجیاکانی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت.

راگه‌یاندنی شاره‌وانیی مه‌ریوان بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌م فێستیڤاڵه له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ چوار رۆژ له ده‌شتی به‌ر کۆڵان به به‌شداریی 150وه‌رزشکار به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت. سه‌رچاوه‌که راشی گه‌یاندووه شوێنی فڕینی وه‌رزشکاره‌کان له لوتکه‌ی چیای فه‌یله‌قوزه‌وه ده‌بێت که که‌وتووه‌ته نێوان شاری مه‌ریوان‌و گۆڵی زرێبار.

کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کێبرکێکان کاتژمێر 9ی به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی ئه‌و 4رۆژه ده‌بێت. وه‌رزشه هه‌واییه‌کان ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه له مه‌ریوان بووه‌ته‌ باوو لایه‌نگرێکی زۆری په‌یدا کردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …