هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2024

دهۆک: بێبه‌زه‌ییانه‌ترین شێوازی ژنکوژی له 30ساڵی رابردووی کوردستاندا روویدا

دونیا ناوی ئه‌و کچه‌ ته‌مه‌ن 15ساڵه‌یه که دوێنێ شه‌مه 24مه‌ی له نزیک شێخان له پارێزگای دهۆک له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه به شێوازێکی بێ به‌زه‌ییانه کوژراوه‌و رووداوه‌که‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی بووه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سایته‌کانی باشووری کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه کاتژمێر 3ی سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ یه‌ک‌شه‌مه پیاوێکی ته‌مه‌ن 45ساڵ دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری دونیای ته‌مه‌ن 15ساڵ، هه‌ردوو چاوی ده‌رهێناوه‌و مه‌مکه‌کانی بڕیوه‌ته‌وه‌و دواتریش داویه‌ته به‌ر ده‌سڕیژو به فیشه‌ک کوشتویه‌تی‌و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار رایکردووه.

دایکی دونیا به‌ناوی ‘سوهام حه‌سه‌ن’ به پی‌یوکه‌ی میدیای راگه‌یاندووه کچه‌که‌م پێش کوشتنی، پێوه‌ندیی پێوه کردووم‌و ئه‌و کاته‌ی ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ باوکی قسه بکات پێوه‌ندییه‌که پچڕاوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که بێجگه له بڕینه‌وه‌ی مه‌مکه‌ی‌و ده‌رهێنانی چاوه‌کانی، زارۆکی ناو منداڵدانیشی ده‌رهێنراوه‌.

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، یوسف محه‌مه‌د رووداوه‌که‌ی به توندی مه‌حکوم کردووه‌و داوای له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مان كرد به‌دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و پرسه‌‌‌و ره‌وشی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی کوردستان به ناوی ته‌لار له‌تیف رایگه‌یاندووه: ‘ له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی‌ ژنه‌ 15ساڵه‌كه‌  ئه‌ندامانی لیژنه‌ی‌ ژنانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی‌ ئه‌خلاقی‌ خۆمان یاداشتێكمان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردووه‌ و داوامانكردووه‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ بكرێت.’

سه‌باره‌ت به شێوازی گواستنه‌وه‌که‌شی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوای له‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ و لیژنه‌ی‌ ئه‌وقافی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان کردووه، كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌لایه‌ی ژنه‌ 15 ساڵانه‌كه‌ی‌ دهۆك له‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ماره‌ بڕیوه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مه‌لایه‌ به‌رپرسیاری راسته‌وخۆیه‌ له‌م روداوه‌.

ئه‌گه‌رچی وه‌ک مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتوویه‌تی ماره‌بڕینی ژن له هه‌رێمی کوردستان به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی دادگا نایاساییه، به‌ڵام تا ئێستاش پرۆسه‌ی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی به دزی یاساو له لایه‌ن مه‌لا ئایینییه‌کانه‌وه باوه‌و رۆژانه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته په‌ره‌ی به توندوتیژیی دژ به ژنان له ناو خێزانه‌کانیان داوه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.