له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه‌دا تا کۆتایی ساڵی 2013 زیاتر له 11هه‌زار منداڵ کوژراون. به‌شێک له‌و منداڵانه له درێژه‌ی به‌شداری پێکردنیان له لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌کانه‌وه کوژراون یا وه‌ک به دیل گیراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراو‌ه‌و له ئاکامی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌کانیان بوونه‌ته قوربانی.
جگه له منداڵانی کوژراو‌و بیندار له قه‌یرانی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه‌دا، به ملوێنان مناڵی تری ئه‌و وڵاته وه‌ک ئاواره‌و په‌نابه‌ر ده‌ربازی وڵاتانی دراوسێ بوون‌و ئێستا له بارودۆخێکی ناشیاوی ئابووری‌و په‌روه‌رده‌ییدا ده‌ژین.
ئه‌م وێنانه به‌شێکن له دڵته‌زێنترین وێنه‌کانی قوربانی بوونی منداڵانی له سوریه‌و به‌شێک له رۆژاوای کوردستان که له ساڵی 2013و تا مانگی مه‌ی‌ی 2014 له لایه‌ن ئاژانسه جیهانییه‌کانه‌وه گیراون. به پێویستمان زانی ئێمه‌ش وه‌ک زاگرۆس پۆست کۆکراوێکی که له 33دڵته‌زێنترین وێنه‌کانی منداڵانی قوربانی بوونی شه‌ڕی سوریه‌دا بخه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر.
تکایه وێنه‌کان بۆ سه‌روو 18ساڵه.