ئێران ھێزێکی زۆر لە سنوورەکانی هەرێمی كوردستان جێگیر دەكات

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سیدەکان  و حاجی ئۆمەرانەوە تا ناوچەكانی بناری قەندیل، ھێزێکی زۆری بە چەکی قوڕسەوە لەسەر سنوورەکان کۆکردووەتەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ (باسنیوز) رایدەگەیەنێ ماوەیەکە ئێران دەستی کردووە بە جوڵەی ھێزەکانی و لە سەربازگەکانیدا ھێزێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە چەکی قورسەوە.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە بێت ھەموو ساڵێک ئێران لە مانگەکانی نیسان و ئایار، تا دەگاتە مانگی حوزەیران جێگۆڕکێ بە ھێزە سنووریەکانی دەکات و ئەمساڵیش ھێزەکانی کشاندۆتەوەو لەجیاتی ئەوانیش ھێزی نیرۆئینتیزامی ھێناوەتە شوێنیان، لە وەرزی زستاندا ھەر سەربازگەیەک 15 سەربازی ئێرانی تێدابوو، بەڵام لەگەڵ ئەم ئاڵوگۆڕییەدا ھەر سەربازگەیەک نزیکەی 40 سەربازی تێدا جێگیرکراوە.

مەغدید عەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆ ئاژانسی (باسنیوز) رایدەگەیەنێ ‘راستە ئێران لەم وەرزەدا سنوورەکانی پڕ ھێز دەکات، بەڵام تا ئێستا سنووری ھەرێمیان نەبەزاندووە و جێگیرکردنی ئەم ھێزەش مەترسی بۆسەر ئاسایشی ھەرێم نەبووە، تەنھا سنوورەکانی خۆیان پاراستووە’.

بەپێی قسەی عەریف بێت ئەوان ھەموو مانگێک لەگەڵ ھێزی پاسەوانی سنوور و ھێزەکانی ئەمنی ئێران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان گرێدەدەن و ھەماھەنگییان ھەیە لەپاراستنی سنوورەکان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.