یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / جیهان / هه‌ڵبژاردنی پارلمانی یه‌کێتیی ئوروپا ده‌ستی پێکرد

هه‌ڵبژاردنی پارلمانی یه‌کێتیی ئوروپا ده‌ستی پێکرد

دوێنێ‌و ئه‌مڕی یه‌کشه‌مه هه‌ڵبژاردنی پارلمانی یه‌کێتیی ئوروپا له 28 وڵاتی ئه‌و یه‌کێتییه ده‌ستی پێکرد.

دوێنێ له حه‌وت وڵاتی ئوروپایی وه‌ک هه‌ریه‌که له وڵاتانی هوله‌ند، بریتانیاو ئایرله‌ند هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ئوروپا به‌ڕێوه‌چوو بڕیار وایه له 21وڵاتی تری ئوروپایی ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی پارلمانیدا به‌شداری بکه‌ن. بڕیار وایه ئاکامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ئه‌مشه‌و رابگه‌یه‌نرێت.

به گوێره‌ی سایتی بی‌بی‌سی پێده‌چێت له بریتانیا ده‌نگدانه‌کان به قازانجی پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته بێت که خوازیاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له یه‌کێتیی ئوروپا.

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای هه‌ڵبژاردنی هند که تێیدا نزیکه‌ی 500ملوۆن ده‌نگده‌ر به‌شداریی کرد دووه‌م هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ی جیهانه له ساڵی 2014دا. پارلمانی یه‌کێتیی ئوروپا 766 کورسیی هه‌یه که به گوێره‌ی ده‌نگدانه‌که به سه‌ر وڵاته‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت.

 

 

بابەتی هاوپۆل

کوژران بریندار بوونی زیاتر لە ٢٥ پاسدار لە مەریوان

لە یەکێک لە ئاوییەکانی دەورو بەری شاری مەریوان تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی …