دوو شه‌ممه‌ 2 ئه‌یلول 2024

نه‌وتی باشووری کوردستان به فه‌رمی گه‌یشته به‌نده‌ری جیهان

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا به فه‌رمی هه‌واڵی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی به‌رهه‌می کوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان راگه‌یاندو ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی حکومه‌تی به‌غداو ئامریکای لێکه‌وتووه‌ته‌وه.

هه‌ینیی رابردوو حکومه‌ری هه‌رێمی کوردستان له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی رایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی یاسای عێراقی ساڵی 2005و یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی یه‌که‌م هه‌نگاوی کرده‌وه‌یی ناردنه‌ده‌ره‌وی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌می کوردستانی به سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێکردووه‌و ئێستا نه‌وتی کوردستان له بازاڕه‌کانی جیهاندا ده‌فرۆشرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ی به گه‌یشتنی یه‌ک ملیۆن بوشکه نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان کردوو له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێکه‌وه به ئوروپاو لایه‌نیی کڕیاریش پوڵی نه‌وته‌که به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌نێرێته هالک بانک له تورکیه که له سه‌ردانه‌کانی پێشووتری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه‌و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌یشتبوونه رێکه‌وتن له سه‌ری.

هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه: ‘لە سۆنگەی پابەندبوونی بە پرسی شەفافیەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە رێکخراوە سەربەخۆیە نێودەوڵەتیەكانی كردووە چاودێری پرۆسەی فرۆشتن و هەناردن بكەن و هیواش دەخوازێت بەرپرسانی رێكخراوی بە بازاڕكردنی نەوتی عیراقی فیدراڵ (سۆمۆ) داوەتی حكومەتی هەرێم قبووڵ بكەن بۆ چاودێری پرۆسەكە.’

له لایه‌کی تره‌وه‌و له ناڕه‌زایه‌تیی به‌و پرۆسه‌یه، حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایه‌تیی خۆی گه‌یاندووه‌ته حکومه‌تی تورکیه‌و رایگه‌یاندووه پشتیوانیکردنی تورکیه له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان پێچه‌وانه‌ی رێکه‌وتنی هێڵی نه‌وتیی عێراق- تورکیه‌یه.

له ئێستادا کاردانه‌وه‌کان به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند لایه‌نه‌یه‌و له ناو خودی عێراقیشدا چه‌ند هه‌ڵوێستیی پێوه دیاره. سایتی خه‌ندان کاردانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به ئه‌رێنی باس کردووه‌و بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌: ‘ ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری نەینەوا، پێی وایە هۆكاری هەناردەی نەوتی هەرێم راستەوخۆ بۆ توركیا دەگەڕێتەوە بۆ شكستی شێوازی دابەشكردنی داهاتی پارە لە عیراقدا.’ به پێی ئه‌و سه‌رچاویه‌: نوجەیفی ئەوەشی نووسیوە كە، “هۆكاری هەناردەی نەوتی هەرێم راستەوخۆ بۆ توركیا دەگەڕێتەوە بۆ شكستی شێوازی دابەشكردنی داهاتی پارە لە عیراقدا”.

له نوێترین کاردانه‌وه‌یدا ئامریکاش ناڕه‌زایه‌تیی به‌و پرۆسه ده‌ربڕیوه‌و رێکه‌وتنی له گه‌ڵ به‌غدای به یاساییتر زانیوه تا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رچه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی له لایه‌ن ئامریکاوه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ره‌د کردوه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.