پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان ‘کلمه’ و ‘فارس’

شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان ‘کلمه’ و ‘فارس’

بڵاوبوونه‌وه‌ی شیعرێکی کۆنی فارسی له سه‌ر کێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رو ئیمامانی موسڵمانان له سایتی فارس نیوزه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی سایتی کلمه‌ی لێکه‌وته‌وه.

دوێنێ ماڵپه‌ڕی فارس که نزیک له باڵی ئوسوڵگه‌رای کۆماری ئیسلامی‌و سه‌ر به موحسن ره‌زایی له به‌رپرسانی سپای پاسدارانه به بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعرێک له سه‌ر کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رو ئیمامانی موسڵمانانه‌وه چه‌ند سایتێکی کۆماری ئیسلامی‌و له‌وانه‌ سایتی کلمه‌ی نزیک له رێفۆرمیسته‌کانی هێنایه‌ ده‌نگ.

ماڵپه‌ڕی کمله له کاردانه‌وه‌ی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره له سایتی فارس نیوزی سپا، گله‌یی له دادگای راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی کردووه‌و ئه‌و کاره‌ی به سووکایه‌تیکردن به پێغه‌مبه‌رو ئیمامان زانیوه.

کلمه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘ له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵاتداران به بیانووی بچوک‌و هه‌ڵه‌ی تایپی‌و رێنوس، راگه‌یاندنه‌کان راده‌گرن‌و نوسه‌ره‌کانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌که‌ن، سایتی فارس که هه‌ر وه‌ک رۆژنامه‌ی که‌یهان له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌په‌ڕێته‌وه ئه‌و بابه‌ته پڕ له سووکایه‌تییه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌، که‌چی دادستان و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان به‌رامبه‌ری نه‌بووه’.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …