سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

بەكارهێنانی مادەی شیشە لە كوردستان زیادی كردووە

بەكارهێنانی مادەی سڕكەری شیشە كە بە یەكێك لە مەترسیدارترین جۆری مادەی هۆشبەر ناوی لێدەبرێت لە كوردستان رووی لە زیادبوون كردووە.

بە پێی وتەی كارناسان بەكارهێنان‌و كەڵك وەرگرتن لە مادەی هۆشبەری سوننەتی لە كوردستان جێگەی خۆی داوە بە مادەی هۆشبەری سەنعەتی لەوانە شیشە كە یەكێك لە مەترسیدارترین جۆرەكانە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەكان.

بە پێی دانپێدانانی پارێزگاری كۆماری ئیسلامی لە كوردستان رێژەی تووشبووان بە مادەی سڕكەر زیاتر لە 20 هەزار كەسە.

بە وتەی ناوبراو دراوسێ بوونی پارێزگای كوردستان لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە كە ئەو بە ناوی پارێزگای ئالوودە یان گیرۆدەی مادەی هۆشبەر ناویان لێدەبات هۆكارێكە بۆ چوونەسەرەوەی ئەم رێژە لە كوردستان.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە هاوكات بە پێی ئامارە رەسمیەكانی كۆماری ئیسلامی 41 لەسەدی ئەو دۆسیانەی دەچنە دادگا پێوەندیان بە مەسەلەی مادە هۆشبەرەكانەوە هەیە.

كارناسان‌و شارەزایانی ئەو بوارە لەسەر ئەو بڕوایەن كە نەبوونی مەجالی كاری پێویست‌و ئەو خەمۆكیەی رووی لە كوردستان كردووە‌و ئەوەش بە بەرهەمی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاتر لە 3 دەیەی رابردوو دادەنرێت، هۆكاری سەرەكی پەرەگرتنی ئەم دیارەدەیە لە كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.