هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

خۆپیشاندان لە ئیستانبول كوژراوێك‌و 9 برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی تێكهەڵچوونی خۆپیشاندەران‌و هێزەكانی پۆلیس لە ئیستانبول خۆپیشاندەرێك كوژراو 9ی دیكەش برینداربوون.بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی حوڕیەتی، ژمارەیەك لەخەڵكی ئیستانبول ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23ی مەی، لەڕێوەرەسمی رێزلێنان لە “بركین ئالوان” مێرمنداڵی 15 ساڵ كە وەك هێمان خۆپیشاندانەكانی هاوینی رابردوو ناسراوە، رژانە سەر شەقامەكان.

پاش ماوەیەك خۆپیشاندەران‌و هێزەكانی پۆلیس لە ناوچەی “ئۆك مەیدانی” بەرەوڕووی یەكتر بوونەوە‌و پاش شەڕ‌و پێكدادان خۆپیشاندەرێك گیانی لەدەستدا. هاوكات 2 كەس لە خۆپیشاندەران‌و 7 كەس لە هێزەكانی پۆلیس برینداربوون.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە ژمارەیەك زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراون.

هاوینی رابردوو “بركین ئالوان” كە بۆ كڕینی نان لەماڵ هاتبووە دەرەوە، بەهۆی بەركەتنی فیشەكی گازی فرمێسك رێژی هێزەكانی پۆلیس برینداربوو.  بركین پاش 260 رۆژ مانەوە لەحاڵەتی بێهۆشی، لەنەخۆشخانەیەك لە ئیستانبول گیانی لەدەستدا.

مەرگی بركین بوو بە هێمای خۆپیشاندانی پاركی گزی‌و دەنگدانەوەیەكی زۆری جیهانی لێكەوتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.