هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / ئێران / ماچه‌که‌ی له‌یلا حاته‌می هه‌رای نایه‌وه

ماچه‌که‌ی له‌یلا حاته‌می هه‌رای نایه‌وه

له‌یلا حاته‌می سینه‌ماکاری ناسراوی ئێران ئه‌ندامی لیژنه‌ی داوه‌رانی 67مین فێستیڤاڵی فیلمی که‌ن له پاریس دوای ماچکردنی ژیل ژاکوب له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامییه‌وه دراوه‌ته به‌ر توانج‌و ره‌خنه.

ئاژانسی ئیسنای سه‌ر به کۆماری ئیسلامی له زاری حسه‌ین نوش‌ئابادی جێگری پارله‌مانیی وه‌زاره‌ت فه‌رهه‌نگ‌ی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌وان نیگه‌رانی ‘پێگه‌و داوێن پاکی‌و که‌سایه‌تی’ی ژنی ئێرانن له کۆڕو کۆبونه‌وه جیهانیه‌کاندا.

ناوبراو ره‌خنه‌ی له شێوازی ئاماده‌بوونی له‌یلا حاته‌می له فێستیاڵی که‌ن گرتووه‌و رای گه‌یاندووه: ‘هیوادارم ئه‌وانه‌ی وه‌ک ژنی ئێرانی له کۆڕه جیهانییه‌کاندا به‌شداریی ده‌که‌ن، پێگه‌و داوێن پاکی‌و ئاستی خه‌ڵکی ئێرانیان له‌به‌رچاو بێت.’

دوابه‌دوای کاردانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، لاله‌ی ئێفتخاری‌ش، سکرتێری کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی مه‌جلس ره‌خنه‌ی له شێوازی ئاماده‌بوونی له‌یلا حاته‌می گرتووه‌و داوای لێپرسینه‌ی یاسایی له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان کردووه.

پێشتریش‌و له ساڵه‌کانی 1997و 2012 ماچکردنی عه‌باس کیاڕوسته‌می له لایه‌ن کاترین دۆنۆ له کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ‘خورمای زێڕین’ بۆ فیلمی ‘تامی گێڵاس‌’و ده‌ستدانه‌وه‌ی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی له‌گه‌ڵ ئانجێڵینا جولی له میانه‌ی رێوڕه‌سمی گۆڵدێن گڵه‌وب ره‌خنه‌و توانجی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی لێ که‌وتبووه‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.