سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بۆ کونسوڵی ئێران، لە کوردستان، کوردی زمانێکی سەربەخۆیە/د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

بەپێی هەواڵێکی لاپەرەی کونسوڵی ئێران، لەسلێمانی و سایتی سپی نیوز، کونسوڵی ئێران، لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت ( کوردی زمان نییە و زاراوەیەکی ئێرانییە و تێکەڵەیەکە، لە فارسی و عەرەبی ) ئەم قسانە ئەو پەری بێ رێزیی و شکاندنی شکۆی نەتەوەیی کوردە، ئەم جۆرە قسانە نوێ نین، زۆر دەمێکە دوژمنانی کورد، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەوڵی لەم جۆرە دەدەن، بەڵام هەمویان نەزۆکن و ناچنە خانەی زانست و راستی مێژویییەوە، زمانی کوردی زمانێکی سەربەخۆی خاوەن مێژوی گەشەکردنی خۆیەتی و زمانی نەتەوەی کوردە، ئەم قسانە پێویستە ئیدارەی کوردی بەتایبەتی ئەو حیزبانەی پەیوەندی پتەویان، لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، وەڵامی بنبری بدەنەوە، ئەگەر کوردی زمان نییە ؟

ئەی ئێوە چۆن مامەڵە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و نوێنەری هەرێم،لە تاران هەیە و ئێوە کونسوڵخانەتان، لە هەولێر هەیە ؟ ئەی زمانی کوردی سەرۆک کۆماری عێراق، لە نەتەوە یەکگرتوەکان، وتاری پێ نەخوێندەوە؟ ئەی ئوستانی کوردستان، لەرۆژهەڵات نییە؟ بۆیە پێویستە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەفەرمی کونسوڵی ئێران بانگ بکات و داوای رونکردنەوەی لێ بکات و ئەویش بەفەرمی داوای لێ بوردن، لە خەلكی کوردستان و نەتەوەی کورد بکات، ئەگەر وانەکرێت، ئیدارەی کوردی و ئەو حیزبانەی کونسوڵ و هاوکارەکانی دەچنە کۆبونەوەکانیانەوە و داوای پشک و ئاشتەواییان بۆ دەکەن، لەبەردەم ئێستا و ئایندە و مێژودا بەرپرسیار دەبن، لە بێ دەنگییان، بەرانبەر ئەم شکۆ شکاندنە، هاوکات ئەرکی پەرلەمان و میدیا و زانکۆکان و ئەکادیمیای کوردییە، بێنە دەنگ و ئەم بێ رێزییە، قبوڵ نەکەن.

٢٠١٤/٥/١١

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.