یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا به‌ توندی‌ وه‌ڵامی‌ هۆشیار زێباری‌ ده‌داته‌وه‌

 له‌سه‌ر به‌كارھێنانی ده‌سته‌واژه‌ی‌ “رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان” بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیسوریا به‌توندی وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی دایه‌وه‌.

 ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ قاهیره‌ بۆ تاوتۆكردنی قه‌یرانی سوریا، به‌توندی وه‌ڵامی ھۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی دایه‌وه‌ و گله‌یشی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان كرد.

 به‌گوێره‌ی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ڕووی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داخرابوو، جه‌ربا، وه‌ڵامی توندی ره‌خنه‌كانی ھۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی داوه‌ته‌وه‌ كاتێ  باسی “رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی سوریا” ی كردووه‌.

 جه‌ربا له‌ وه‌ڵامی زێباریدا وتوویه‌تی: “ھه‌ندێك سیاسی عیراقی به‌ ھۆی تانك و زرێپۆشی ئه‌مریكاوه‌ ھاتوونه‌ته‌ سه‌ر حوكم، ھیچ باسی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ له‌ عیراق ناكه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌باره‌ی شۆڕشی سوریا و داواكانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ سیاسه‌تێكی دووڕوویی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.”

جه‌ربا رایگه‌یاندووه‌ “كه‌ ده‌رگای زیندانی ئه‌بوغرێب و زیندانه‌كانی دیكه‌یان كرده‌وه‌، له‌وێ سه‌ركرده‌كانی تیرۆریان ره‌وانه‌ی سوریا كرد. كه‌ شتێكه‌ ھه‌موو سیاسییه‌كان ئاگایان لێیه‌.”

 هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا وه‌ڵامی عه‌دنان مه‌نسور، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنانی‌ داوه‌ كه‌ وتبووی: “ئۆپۆزسیۆن ناچاره‌ میلله‌ت له‌ باوه‌ش بگرێ” و وتوویه‌تی‌: “چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان له‌ سوریا ھاتنه‌ ناو خاكی ئێمه‌ و و رێزیان له‌ سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ نه‌گرت. ھیوادارم ده‌ستبه‌ردای سیاسه‌تی له‌ دوور بوه‌سته‌  ببن.”

سه‌رچاوه‌: AA

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.