پێنج شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / جیهان / رۆژێک دوای خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، ناوه‌ڕاستی ده‌مشق هاوه‌نباران کرا

رۆژێک دوای خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، ناوه‌ڕاستی ده‌مشق هاوه‌نباران کرا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه به هاوه‌ن هێرش کرایه سه‌ر ناوچه‌ی شێعه‌نشینی شه‌قور له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 12که‌س کوژران‌و 50که‌سیش بریندار بوون. ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه هێزه ئه‌منیه‌کانی دیمه‌شق‌و چاودێریی مافی مرۆجی سوریاش هه‌واڵه‌که‌یان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا به هێرشی تیرۆریستییان ناوبردووه.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌م هێرشه رۆژێک دوای خۆپاڵاوتنی به‌شار ئه‌سه‌د دێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سوریا له 3ی مانگی ژووه‌نی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه له حاڵێکدایه که زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان داوایان کردووه ئه‌سه‌د ده‌ست له کار بکێشێته‌وه تا ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته‌ بگه‌ڕێته‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

شەپۆلی دەستبە سەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی …