چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

یاسای حزبه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه یاسای حزبه سیاسییه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندراو ماوه‌ی 45رۆژ ده‌ستنیشانکراوه‌ بۆ سه‌رلێدان و وه‌رگرتنی فه‌رمییه‌ت به‌پێی ئه‌و یاسایه‌.فرات‌نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 17ی نیساندا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره‌وه‌ یاسای پارته‌ سیاسییه‌کان ده‌رکراو دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی عه‌فرین‌و ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی کوبانێ‌وه‌ په‌سه‌ند کرا، له‌ رۆژی 22ی نیساندا به‌فه‌رمی یاساکه‌ راگه‌یه‌ندراو پره‌نسیپ‌و خاڵه‌کانی بۆ رای گشتی ئاشکرا کراو بانگه‌وازیش له‌ سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌کان کرا که‌ له‌ماوه‌ی 45رۆژدا بۆ وه‌رگرتنی ده‌ستوورنامه‌ و فه‌رمییه‌تی پارته‌کانیان سه‌ردانی کۆمیته‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌و به‌رواره‌ رێگه‌ به‌ چالاکیی هیچ لایه‌نێک نادرێت.

به‌پێی ئه‌و یاسایه پێویسته‌ ناوه‌ند یاخود سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بن‌و بنکه‌و رێکخستنه‌کانی شار، حسابی بانک‌و دامه‌زرێنه‌رانیان ئاشکرا بکه‌ن‌و نوسراوی سه‌رجه‌میان به‌ فه‌رمی راده‌ستی کۆمیته‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان بکرێت، یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کانی یاساکه‌ش ئه‌وه‌یه‌ نابێت ناوو سیمبۆڵی پارته‌کان وه‌کو یه‌ک بن‌و پێویسته‌ جیاوازبن .

به گوێره‌ی ئه‌وسه‌رچاوه‌یه له ئێستادا له رۆژئاوای کوردستان نزیکه‌ی 40حزب‌و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌ن که 15یان له ‌ناو سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی جزیره‌دا جێگه‌یان گرتووه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی حزبه‌کانی تر به‌هۆکاری ناوه‌ندو سه‌رکردایه‌تییان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاخود له‌ پارچه‌کانی تری کوردستانه‌، رێکخستن‌و باره‌گایان نادیاره‌، ته‌نیا سه‌رکردایه‌تی هه‌یه‌‌و رێکخستن نادیاره‌، لێکچوونی ناو یاخود ره‌مزــ سیمبۆڵه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌کانی ئه‌و یاسایه‌دا مافی کارکردنیان نابێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: بۆ نموونه‌ ئێستاکه‌ 3حزب هه‌ن که‌ ناو ره‌مزیان وه‌کو یه‌که‌ (پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سوریا)و به‌ناوی (پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا)؛ به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ ده‌بێت گۆڕانکاری له‌خۆیاندا دروست بکه‌ن .

سه‌رچاوه‌که هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ک له‌و لایه‌ن‌و قه‌وارانه نووسیوه که تائێسته داوای مۆڵه‌تیان کردووه بۆ چالاکی سیاسی له رۆژئاوای کوردستان که ژماره‌یان 32 پێکهاته‌یه.

پارتی دیموکراتیانی پێشڤه‌ڕۆی کورد له‌ سوریا ( عه‌بدولحه‌مید حاجی ده‌روێش)
پارتی نه‌ته‌وه‌ی دیوکراتی کورد له‌ سوریا ( تاهیر سیفوک)
پارتی وه‌کهه‌ڤی کورد ( نیعمه‌ت داود)
رتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا ــ ئه‌لپارتی ( نه‌سره‌دین ئیبراهیم )
پارتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا ــ ئه‌لپارتی ( عه‌بدول حه‌کیم به‌شار)
پارتی دیوکراتی کورد له‌ سوریا ــ ئه‌لپارتی ( جه‌مال شێخ باقی)
پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سوریا ( عه‌بدولکه‌ریم سکۆ)
پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سوریا ( له‌رابردوویه‌کی نزیک دا له‌ شاری هه‌ولێر دامه‌زرێندرا و سعود مه‌لا کرا به‌ سه‌رکردایه‌تی )
پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سوریا ( تۆفیق حه‌مدوش)
پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا ( ئیبراهیم برۆ)
پارتی یه‌کێتی کوردستانی ( عه‌بدولباست حه‌مۆ)
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی له سوریا (محیه‌دین شێخ عه‌لی)
پارتی ئازادی کوردی له سوریا (مسته‌فا جومعه)
پارتی ئازادی کوردی له سوریا (مسته‌فا ئۆسۆ)
تیار مستقبل (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ)
یه‌کێتی لیبراڵی کوردستان (فه‌رهاد تێلۆ)
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان له سوریا (نه‌جمه‌دین محێ ئۆمه‌ر)
کۆمبوونا نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کورد له سوریا (محه‌مه‌د عه‌باس)
پارتی ئاشتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا ( ته‌لال محه‌مه‌د)
پارتی چه‌پی کورد له‌ سوریا ( محه‌مه‌د موسا)
پارتی چه‌پی دیموکراتی کورد له‌ سوریا ( ساڵح گه‌دۆ)
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD
رتی ئاشوری دیموکراتی
پارتی که‌سکی کوردستان
پارتی یه‌کێتی سوریانی
ته‌ڤگه‌ڕی سۆسیالستانی عه‌ره‌ب
ته‌ڤگه‌ڕی ئاشتی و لهه‌ڤئانینا نه‌ته‌وه‌یی
ته‌ڤگه‌ڕی جڤاکی فره‌لایه‌ن
ته‌ڤگه‌ڕی فه‌گوهه‌رینا دیموکراتی کوردستان
پارتی کاری کۆمۆنیست
ته‌ڤگه‌ڕی ریفۆرم ( فه‌یسه‌ڵ یوسف)
رێکخستنی ئاسوری دیموکراتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.