هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ده‌میرتاش: دروستکردنی ناوه‌نده سه‌ربازیه‌کان رابگرن با دیله‌کان ئازاد بکرێن

ده‌میرتاش: دروستکردنی ناوه‌نده سه‌ربازیه‌کان رابگرن با دیله‌کان ئازاد بکرێن

له دوایین هه‌ڵوێستی فه‌رمیی BDP به پێکدادانه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م دواییه‌کی باکووری کوردستا‌و به دیلگیرانی دوو سه‌رپاز له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌ده‌وه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به هێزه سه‌ربازییه‌کانی وتووه دروستکردنی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کان‌و به تایبه‌ت له لیجه رابگرن با دیله‌کان ئازاد بکرێن.ده‌میرتاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به مافی خه‌ڵک زانیوه‌و وتوویه‌تی: ئه‌وان له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌ ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌رکراون ئازادبکرێن .

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی فرات‌نیوز ده‌میرتاش دواى مه‌راسیمى به‌شداربوونى په‌رله‌مانتارانى BDP بۆ ریزه‌کانى HDP له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نوسانى دایه‌وه‌‌و سه‌باره‌ت به‌و دوو سه‌ربازه‌ى تورک که‌ دوو رۆژ پێشتر له‌ لیجه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراون وتى: ‘ئێمه‌ وه‌ک BDP هه‌وڵدانى خۆمان ده‌ستپێکردووه‌، هیوادارم له‌ ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئازادبکرێن، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رماندارى گشتى سوپاى تورک هۆکارى دروستکردنى سه‌بازگه‌کان ئاشکرابکات.’

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.