شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / یادی هۆڵۆکاست له ئیسراییل کرایه‌وه

یادی هۆڵۆکاست له ئیسراییل کرایه‌وه

دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ جوله‌که‌کان له ئۆرشلایمی پێته‌ختی ئیسراییل‌و هه‌موو وڵاته‌کانی جیهان یادی کۆمه‌ڵکوژیی مێژووییان ده‌که‌نه‌وه. هۆلۆکاست ناوی ئه‌و زنجیره مرۆڤ سووتاندنه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی هیتله‌ری نازی له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی جوله‌که له قه‌له‌مڕه‌وی خۆی گرتیه به‌رو 6ملیۆن مرۆڤی جوله‌که‌ی سووتاند.

ئاسۆشه‌یتدپرێس بڵاوی کرده‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌مه‌به‌‌ستی پێش گرتن به کۆمه‌ڵکوژی‌و ده‌مارگرژیی ره‌گه‌زی‌و بۆ رێزگرتن له قوربانیانی هۆلۆکاست، هه‌موو هاوڵاتییه‌کی جوله‌که بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ک کارو چالاکیی خۆی راگرتووه‌وه له جێی خۆی به پێوه وه‌ستاوه. پاشان له میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌وه مۆسیقای غه‌مگین‌و وتوێژ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه‌کانی هۆلۆکاست بڵاو بووه‌ته‌وه.

دوێنێ بێنیامین نێتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل له وته‌یه‌کیدا به بۆنه‌ی یادی هۆڵۆکاسته‌وه له موزه‌ی واد شایم‌ی ئورشلایم رایگه‌یاندبوو ئێران مه‌ترسییه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ ئیسراییل‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له ‌ناوبردنی ئیسراییل له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێویسته به جدی بزانرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئیسراییلییه پێی وایه ئێستاش که‌سانێک ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نادیده ده‌گرن‌و به که‌می ئه‌زانن.
وێنه‌: هائارتز

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …