دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر له‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامی هەڵسوڕاوێكی كورد ئاگادار دەكرێتەوە

کەمپیێنی “نا بۆ لە سێدارەدانی لاوانی کورد” له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ سکۆل کۆندی، بەرپرسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ناوبراویان له‌ مه‌ترسیی ئێعدامی مه‌نسوور ئاروه‌ند، زیندانیی سیاسیی کورد ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌ به‌ندییه‌کانی دیکه‌ جیا کراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌و وا بڕیاره‌ سبه‌ی شه‌ممه‌، 11 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر نوێنه‌رانی که‌مپین له‌ نووسینگه‌ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر چاویان به‌ سکۆل کۆندی بکه‌وێ‌و له‌ نیزیکه‌وه‌ ناوبراو له‌ شه‌پۆلی نوێی ئیعدامه‌کان له‌ ئێران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

بەڕێز سکۆل کۆندی!
بەرپرسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر
کەمپیێنی “نا بۆ لە سێدارەدانی لاوانی کورد” رۆژی پێنجشەممە ٣١/١٠/٢٠١٣ بۆ مەحکووم کردنی شەپۆلی نوێی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە بەردەم مەقەڕی ئەو رێکخراوەیە لە هەولێر خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوە برد و ئێوەی بەڕێزیش بە دەنگی داخوازی ئەو کەمپێینەوە هاتن و بەڵێنی ئەوەتان پێ داین کە داخوازییەکانمان وەک داخوازی گەلی کورد لە رۆژ‌هەڵاتی کوردستان بە ئۆرگانەکانی سەرەوەتری خۆتان رابگەیێنن.
هەر لەم پێوەندەییەدا و بۆ ئاگاداری ئێوەی بەڕێز ماشێنی ئێعدامی رژێمی ئێران کەوتۆتەوە کار و هەردەم گیانی لاوان دەستێنێ و لە درێژەی جینایەتەکانی ئەم رژێمە دژە مرۆڤییەدا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەنسوور ئاڕوەند لاوێکی دیکەی کورد لە سێدارە بدرێ. بۆیە کەمپێینی “نا بۆ لە سێدارە دانی لاوانی کورد” بە پێی کۆنڤانسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بە ئەرکی ئێوەی دەزانێ کە بە زووترین کات هەڵویستی خۆتان بە نیسبەت ئەم بڕیارە رابگەیێنن و ئەوپەڕی هەوڵی خۆتان بدەن بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم بریارە نامرۆڤانەیە.
لە گەڵ رێزماندا کەمپێینی
“نا بۆ لە سێدارە دانی لاوانی کورد”
هەینی ١/١١/٢٠١٣

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.