یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / هەواڵ / ته‌رمی که‌سێکی تر به هه‌ڵواسراوی له مه‌ریوان دۆزرایه‌وه

ته‌رمی که‌سێکی تر به هه‌ڵواسراوی له مه‌ریوان دۆزرایه‌وه

به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه دوێنێ ته‌رمی کچێکی مێرمنداڵ له پشت گوندی به‌رقه‌ڵای نزیک مه‌ریوان دۆزراوه‌ته‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌ریوانه‌وه رایگه‌یاندووه دوێنێ ته‌رمی ‘شه‌راره فاتمی’ ته‌مه‌ن 15ساڵ‌و کچی حه‌مید به هه‌ڵواسراوی له پشت گوندی به‌رقه‌ڵا که ده‌که‌وێته 10کیلۆمه‌تریی باشووری مه‌ریوان دۆزراوه‌ته‌وه.

له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌وه یازده‌یه‌مین ته‌رمه له مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری بدۆزرێته‌وه. تا ئێسته روون نییه ئه‌و کچه خۆی هه‌ڵواسیوه، یا کوژراه.

مه‌رگه گوماناوییه‌کان له ماوه‌یه‌کی کورتدا ترس‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری خستووه‌ته دڵی هاوڵاتییان ئه‌و شاره‌وه‌و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیش به کێشه‌ی ئاسایی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌زانن.

چه‌ند رۆژ پێش کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی مه‌حکومکردنی ئه‌و زنجیره کوشتنانه سکاڵایه‌کیان بردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی مه‌ریوان‌و داواین کردبوو به‌‌دواداچوونی جدیی بکه‌ن.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …