شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له یه‌کی ئه‌یاردا داده‌خرێت

گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له یه‌کی ئه‌یاردا داده‌خرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 3گوڵان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی وتارێکی له په‌رله‌مانی تورکیا، له وڵامی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی یه‌کی ئه‌یاری کرێکاران له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم‌ی ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاندووه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ن که‌س یه‌کی ئه‌یار له‌و شوێنه به‌ڕێوه‌ ببات.ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێداگریی چالاکانی کرێکاریی له ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاندووه: “ئەو شوێنەی تایبەت بە ئاھەنگ و رێوڕەسمەکان دەست نیشانکراون لە ئیستەنبوڵ دیارە کوێن، ئەوانەی دەیانەوێ ١ی ئایار پیرۆز بکەن، با بچنە ئەو شوێنانە و ئاھەنگی خۆیان بگێڕن، کەس رێگرییان لێ ناکا. بەڵام کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبێ لە گۆڕەپانی تەقسیم ئاھەنگ بگێڕێ. بە کورتی با کەس ھەوڵ بۆ ئەوە نەدا بە گژ دەوڵەتدا بچێتەوە، سووربوون لە سەر سازدانی ئاھەنگ لە تەقسیم، نیشانەی نیاز پاکی نییە، چونکە خەڵک نایەوێ دیمەنی شەڕ و پێکادان لە کۆڵانەکاندا ببینێ جارێکی دیکە.”

گۆڕه‌پانی ته‌قسیم به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی شوێنی کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌کان‌و ئاکسیۆنی چه‌په‌کانی تورکیه‌یه‌و له ساڵانی رابردوودا ده‌یان روبه‌روبونه‌وه‌ی خوێناویی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان‌و خۆپیشانده‌رانی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌م گۆڕه‌پانه هه‌ر له ئێسته‌وه به رووی خۆپیشانده‌راندا داخراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان به به‌رده‌وامی بوونیان هه‌یه تێیداو رێگه‌ به بچووکترین کۆبوونه‌وه ناده‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …