سێ شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / مه‌ریوان: ناڕه‌زایه‌تیه جه‌‌ماوه‌ریه‌کان بوو به نامه‌

مه‌ریوان: ناڕه‌زایه‌تیه جه‌‌ماوه‌ریه‌کان بوو به نامه‌

ژماره‌یه‌ک له چالاکانی مه‌ده‌نیی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تیی به بێهه‌ڵوێستبوونی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره، نامه‌یه‌کیان نووسیوه‌و داوای روونکردنه‌وه‌یان کردووه له سه‌ر تێکچوونی ئاسایشی ئه‌و شاره له ماوه‌ی رابردوودا.به پێی نامه‌‌که چه‌ند چالاکی مه‌ده‌نی‌و کرێکاری له نامه‌یه‌کدا که بۆ فه‌رمانداری‌و نیرو ئینزامییان نووسیوه داوایان کرووه لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له سه‌ر ئه‌و کوشتنانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به شێوه‌ی نائاسایی په‌ره‌ی سه‌ندووه. نامه‌که له کۆبوونه‌وه‌ی کاتژمێر 1:30ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ری چالاکانی مه‌ده‌نی‌و کرێکاری ئارام خانچه‌زه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار میهری شاره‌زای ته‌ندروستی‌ له بنکه‌ی پۆلیس له‌و شاره ئه‌نجام دراوه.

چالاکانی مه‌ده‌نی له‌ نامه‌که‌دا په‌رۆشیی خۆیان بۆ تێکچوونی ئاسایشی مه‌ریوان ده‌ربڕیوه‌و رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌رچی حاڵه‌ته‌کان وه‌ک خۆکوژی تۆمارکراون‌و که‌سی  سکاڵاکه‌ر بوونی نییه، به‌ڵام پێویسته روونبکرێنه‌وه.

نامه‌ی چالاکان به بۆنه‌ی بارودۆخی نائاسایی له مه‌ریوان

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …