سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ژنە زیندانییەکی سیاسیی کورد رەوانەی نەخۆشخانە کرا

یەکێک لە ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤینی تاران بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران گوازرایەوە.

چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی “مریەم موقەدەسی” بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی بووەتەوە و رەوانەی یەکێک لەناوەندەدەرمانییەکانی تاران کراوە.
مریەم موقەدەسی، چالاکی سیاسیی کورد بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی بووەتەوە و رەوانەی یەکێک لەناوەندەدەرمانییەکانی تاران کراوە.
ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین جار بە هۆی “دۆخی نالەباری زیندان” و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان” بە نسیبەت نەخۆشییەکەیەوە، مانی لەخواردن گرتبوو.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن مریەم موقەدەسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لەو نەخۆشییەی ئاگادار کردۆتەوە بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە دەستەبجێ بەرەو تاران بەڕێ کەوتوون.
ئەم چالاکە سیاسییە خەڵکی شاری نەغەدەیە کە هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی مەریەم موقەدەسی لە شوێنی راگیرانی رۆڵەکەیان، هیچ زانیارییەکیان پێ رانەگەیەندراوە.
مریەم موقەدەسی مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و دواتر حوکمی ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. نەمان بۆ ڕژێمی خوێن خۆری کۆماری سێدارە و زیندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.