یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ‘تونێلی باتوم’ له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین پشتڕاست کرایه‌وه

‘تونێلی باتوم’ له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین پشتڕاست کرایه‌وه

له کاردانه‌وه‌ به هه‌واڵی سوکایه‌تی کردن‌و لێدانی زیندانیانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌ی تاران که ژماره‌یان 74که‌سه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌واڵه‌که‌ی به‌درۆدا خسته‌وه‌، دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانییانه دوای ئه‌وه‌ی چاویان پێ که‌وتوون، باسیان له ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارێکی زۆر کردووه‌ بۆ سه‌ر که‌سوکاریان له درێژه‌ی هێرشی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو بۆ ناو به‌ندیخانه‌که.

له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسێکی ئه‌منیی ئێران رایگه‌یاندووه له پشکنینی ناو ژووره‌کاندا توانیویانی سیخوڕێک ئاشکرا بکه‌ن که له ناو به‌ندیخانه‌وه پێوه‌ندیی به که‌ناڵی بی‌بی‌سی یه‌وه هه‌بووه، ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به ناوی که‌سه‌ نه‌کردووه، به‌ڵام چالاکانی مافی مرۆڤ ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌د ده‌که‌نه‌وه.

محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی به‌ندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که له‌‌و به‌ندییانه بووه تووشی لێدانێکی زۆر بووه‌و به وته‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی که بۆ سایتی کلمه دواوه له‌ لێدانه‌که‌دا که به ‘تونێلی باتوم’ ناسراوه سێ په‌راسوو دوو په‌نجه‌ی پێی چه‌پی شکاوه، هه‌روه‌ها گورچیله‌ی توشی خوێنبه‌ربوون بووه‌و هه‌ر دوو ده‌ستی شین بووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر خۆی چووه.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا بێهۆشبوونی ژماره‌یه‌ک له‌و دایکانه ببینن که دوای بینینی ئاسه‌واری لێدان به کوڕه‌کانیانه‌وه بێهۆش ده‌بن‌و ده‌گرین.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …