چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

یادی ئه‌نفال له زانکۆی به‌هه‌شتی‌ی تاران به‌رز راگیرا

خوێندکارانی کوردی چالاکی زانکۆی به‌هه‌شتی‌ی تاران وێڕای ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی تاران ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمێکیان له هۆڵی زانکۆی بوعه‌لی بۆ رێزگرتن له ئه‌نفال به‌ڕێوه‌ برد.

به گوێره‌ی راپۆرتی خوێندکارانی چالاک، رێوره‌سمه‌که به پەیامی بەڕێوبەرانی له لایه‌ن موحەمەد عەزیزی ده‌ستی پێکردووه‌، دواتر ئەسعەد ئەردەڵان ئەنفالی لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتیەوە شرۆفە کردووه‌و ئاماژەی کرد کە ئەنفال لە دەورانی عەبدولکەریم قاسمیش دا رووی داوە،لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دا ویدئو کلیپێک سەبارەت بە ئەنفال‌و جینۆسایدی گەلی کورد نمایش کراوه.

دوکتور قوتبەدین سادقی کەسایەتیی هونەری کورد وتەکانی خۆی پێشکەش کردووه‌و دواتر هونه‌رمه‌ند ‘نەریمان’ بە پێشکه‌شکردنی شمشاڵ بەشداری لە مەراسێمەکەدا کردووه.

دوکتور جەلال جەلالی زاده مامۆستای زانکۆو نوێنەری پێشووی مەجلیس وتەکانی خۆی پێشکەش کردووه‌و وتیوویه‌تی: “ئێمە نەمانتوانیوە لە ئەنفال کەڵک وەربگرین بۆ بەدیهاتنی ئاواتەکانی گەلی کورد”. پاشان کورته فیلمی ‘ریشه در خاک’ له دەرهێنانی بیژەن زەمان پیرا نمایش دراوه.

به‌شێکی کۆڕه‌که‌ش ته‌رخان کراوه بۆ شیعرو تێیدا هه‌ر یه‌که له به‌ڕێزان تریفە کەریمیان‌و مریەم محەمەدی بە خوێندنەوەی شێعر به‌شدارییان کردووه. ، له کۆتایی مەراسێمەکەدا فەیسەڵ ئیبراهیم وەلی خوێندکاری هەڵەبجەیی زانکۆی بەهەشتی وتاریێکی خوێندوە.
لەم کۆڕه‌دا هه‌روه‌ها دوکتور رەحیم فەرهمەندو عەبدوڵا سوهرابی، دوکتور جگەرخوێن‌و عوسمان موزەیەن بەشدار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.