یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / رووداوی هاتوچۆ له جاده‌ی سه‌قز_سنه 5که‌سی کرده قوربانی

رووداوی هاتوچۆ له جاده‌ی سه‌قز_سنه 5که‌سی کرده قوربانی

له رووداوێکی هاتوچۆدا له سه‌ر رێگه‌ی دیوانده‌ره بۆ سه‌قز، ئۆتۆمبیلێکی پژۆ به سه‌رنشینیی 4که‌سه‌وه تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه‌و چوار که‌سیان تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.هه‌واڵده‌ری سه‌قزئاوا رایگه‌یاندووه دوێنێ پێکدادانێک له کیلۆمێتری 45جاده‌ی دیوانده‌ره بۆ سه‌قز روویداوه‌‌و به هۆی قورسیی پێکدادانه‌که‌وه شۆفیرو سێ سه‌رنشینی تر له جێدا گیانیان له‌د‌ه‌ستداوه.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری به‌رپرسێکه‌وه نووسیویه‌تی پێکدادانه‌که به هۆی به‌رکه‌وتنی کامیۆنێک روویداوه. هه‌روه‌ها ئاماژ‌ه‌ی به‌وه‌ش کرد ئۆتۆمبێله‌که خه‌تی سه‌قز_سنه بووه‌و هه‌ر چوار سه‌رنشینه‌که‌ش سپایی بوون.

هادی مه‌خدومی له سپای پاسداران که به‌رپرسی سه‌رنشینه کوژراوه‌کانه به سه‌رچاوه‌که‌ی راگه‌یاندووه ئه‌و سپاییانه بۆ مه‌ئموریه‌تێک چوبونه سنه‌و له رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قزدا بوون. سه‌رچاوه‌که ناوی قوربانییه‌کانی به‌و شێوه‌یه راگه‌یاندووه:

هادی ئومید شه‌ریفی (کوژراو)، مسته‌فا مورادیان (کوژراو)، فریاد قادرزاده (کوژراو)، محه‌مه‌د خه‌رامانی (بریندارو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه)، ناوی شۆفێره‌که نه‌زانراوه.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …