هه‌ینی 19 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان / رژیمی ئه‌سه‌د گازی کۆلۆر دژ به ناڕازییان به‌کار ده‌هێنێت

رژیمی ئه‌سه‌د گازی کۆلۆر دژ به ناڕازییان به‌کار ده‌هێنێت

دوای ئه‌وه‌ی رژیمی ئه‌سه‌د له بۆردمانی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له سوریه بۆمبی بوشکه‌ی به‌کارهێنا، به تازه‌ی گازی کۆلۆریشی تێکه‌ڵ به‌و بۆمبه‌ کردووه‌و به وته‌ی دژبه‌رانی ئه‌و رژیمه به هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ لانیکه‌م سه‌د که‌س کوژراون.چالاکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریه رایانگه‌یاندووه هێزه‌کانی به‌‌شار ئه‌سه‌د له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ماو له ناوچه‌ی که‌فر به بۆمبی بوشکه‌ی چڕکراو به گازی کۆلۆر شوێنه‌کانی نیشته‌جێبونیان بۆردمان کردووه‌و له ئاکامیدا سه‌د که‌س کوژراون‌و سه‌دانی تریش بریندارن.

 

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …