یه‌ك شه‌ممه‌ 11 نیسان 2021
ماڵەوە / جیهان / ئینته‌رپول وێنه‌ی دوو کچه ئۆتریشییه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه‌

ئینته‌رپول وێنه‌ی دوو کچه ئۆتریشییه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه‌

پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) وێنه دوو کچی مێرمنداڵی ئۆتریشیی بڵاو کردووه‌ته‌وه که به ره‌گه‌ز بۆسنیایین‌و ده‌وترێت به داعش په‌یوه‌ست بوون.  رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانیایی بڵاوی کرده‌وه‌ پێده‌چێت سامرا ئیزنۆڤیچ‌ی ته‌مه‌ن 16ساڵ‌و سابینا سیلمۆڤیچ‌ی ته‌مه‌ن 15ساڵ که له رێکه‌وتی 10ی ئه‌م مانگه‌وه ماڵیان به‌جێهێشتووه له سوریه بن.

ئینته‌رپول وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی ده‌یلی میل وتوویه‌تی ئه‌و دوو کچه مێرمنداڵه بوونه‌ته قوربانیی بانگه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که سامراو سابینا وێنه‌ی نوێی خۆیان له سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوک به په‌چه‌وه داناوه‌و نووسیویان که‌س ناتوانێت بیاندۆزێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

انتقال دو شهروند بازداشتی به زندان مریوان

جمال گرامی و سیوان پرتو دو شهروند بازداشتی اهل شهر مریوان، با پایان مراحل بازجویی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.