چوار شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ئۆباما به فه‌رمی رێگه‌ی نه‌دا نوێنه‌ری ئێران بچێته ئه‌مریکا

ئۆباما به فه‌رمی رێگه‌ی نه‌دا نوێنه‌ری ئێران بچێته ئه‌مریکا

شه‌وی رابردوو باراک ئۆباما یاسای ڕیگرتن به چوونه ئه‌مریکای ‘حه‌مید ئه‌بوتالبی’ واژۆکرد، که به فه‌رمی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دیاریکراوه.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌مریکاش یاسایه‌کی په‌سه‌ند کردبوو که پێدانی ڤیزه‌ی به هه‌ر نوێنه‌رێکی وڵاتان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان قه‌ده‌‌غه کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ‘کرده‌وه‌ی تێرۆریستی یا سیخوڕی’ دژ به ئه‌مریکا ئه‌نجام دابێت.

ئه‌بوتالبی ساڵی 1979، وێڕای ژماره‌یه‌ک گه‌نجی توندڕه‌و له ژێر ناوی ‘خوێندکارانی په‌یڕه‌وی خه‌تی ئیمام’ ده‌ستی هه‌بووه له داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران‌و به دیلگرتنی 66کارمه‌ندی ئه‌و شوێنه بۆ ماوه‌ی 444رۆژ.

به گوێره‌ی خاڵی 4ی رێکه‌وتنی ساڵی 1947ی نێوان ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ئه‌و رێکخراوه له واشینگتۆن، جگه له پێوه‌ندیی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له UN ئه‌مریکا ناتوانێت رێگریی له وڵاتانی ئه‌ندام بکات. ئه‌و خاڵه ‘مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریکا’ ناگرێته‌وه‌و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئۆباما به فه‌رمی رێگه‌ی نه‌داوه به چوونی ئه‌بوتالبی بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …