شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / سمکۆ خورشیدی له‌سێداره‌درا

سمکۆ خورشیدی له‌سێداره‌درا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سمکۆ خورشیدی زیندانیی سیاسیی 32ساڵ ته‌مه‌ن له به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای کرماشان له سێداره‌دا.به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ناوبراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی له حزبێکی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی له سێداره‌دراوه. سمکۆ خورشیدی مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1390له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌رکراو دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ کوردستان له دادگای شۆڕش‌ی سنه ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.

شایانی باسه پاش گیرانی سمکۆ به‌رپرسانی ئیتلاعات پێیان وتبوو ئه‌گه‌ر له ته‌له‌فزیۆن داوای لێبوردن بکات‌و ددان به چالاکییه‌کانیدا بنێت له سێداره نادرێت، به‌ڵام ناوبراو وێڕای ملدان به‌و کاره له سێداره دراو پاش له سێداره‌دانیشی ته‌رمه‌که‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کرایه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …