چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

حوكمی ئێعدامی دوو بەندكراوی سیاسی كورد تەئیدكرا

هەواڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حوكمی ئێعدامی هەردوو بەندكراوی سیاسی، محەمەد عەبدوڵایی‌و مستەفا سەلیمی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات تەئیدكراوە.

مستەفا سەلیمی ئیلویی بەندكراوی سیاسی كورد خەڵكی تیلەكۆی ناوچەی سەقز، لە 18ی خاكەلێوەی ئەمساڵ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن‌و رۆژی سێشەممە 26ی خاكەلێوە ناوبراو لە لایەن مەئمورانی زیندانی راپێچی ژووری تاكەكەسی كراوە.

هاوكات محەمەد عەبدوڵایی بەندكراوی سیاسی كورد خەڵكی شاری مەهاباد پاش ئەوەی بەرانبەر حوكمی ئێعدامەكەی ناڕەزایەتی بەرزكردەوە‌و داوای پێداچوونەوەی كرد، لەم رۆژانەی دواییدا حوكمەكەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات تەئیدكراوە.

محەمەد عەبدوڵایی 4ی خەرمانانی 1389 دەسبەسەرو لە 30ی خەرمانانی ساڵی 1392 بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی نەیاری رژیم بە ئێعدام مەحكوومكرا‌و هاوكات مستەفا سەلیمی ئیلو ساڵی 1382 لە شاری نەهاوەند هەڵكەوتوو لە پارێزگای لوڕستان دەسبەسەرو بە تۆمەتی موحاربە حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

ئێستا‌و پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە مەترسی ئێعدامی ئەم دوو بەندكراوە سیاسیە كوردە لە ئارادایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.