پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / گروپی شانۆی باران له ئوروپا رێزیان له یادی ئه‌نفال گرت

گروپی شانۆی باران له ئوروپا رێزیان له یادی ئه‌نفال گرت

له‌ ساڵیادی ئه‌نفالدا شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی گرووپی شانۆی باران له‌ شاری نۆرنبێرگ له‌ ئاڵمان پێشکه‌شکرا.رۆژه‌کانی شه‌مه‌ و یه‌کشه‌مه‌ 12،13.04.2014 ئه‌م شانۆیه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هونه‌ردۆستان‌و کوردانی دانیشتووی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م شانۆیه‌ له‌ نووسینی د.قوتبه‌دین سادقی‌ و له‌ ده‌رهێنانی جه‌مشدی به‌هرامی‌یه‌ و له‌ رۆژه‌کانی 5،6ی ئه‌م مانگه له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید نمایش کراوه‌.

گروپی شانۆی باران پێشکه‌شکردنی ئه‌م حه‌فته‌یه ته‌رخان کرد بۆ یادی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌نفال‌و له دوێنێوه له‌ هۆڵی بینای ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ ئاڵمان ده‌ستی کرد به نمایش کردنی.

شایانی باسه‌ بڕیار وایه‌ ئه‌م شانۆیه‌ له‌ شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان له‌ رۆژی 15.05.2014 کاتژمێر 8:30ی ئێواره‌ نمایش بکرێت.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …