شه‌ممه‌ 21 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / کوردستان / له پاوه رۆژی بێ ئۆتۆمبێل راگه‌یه‌نرا

له پاوه رۆژی بێ ئۆتۆمبێل راگه‌یه‌نرا

بڕیاره دووشه‌مه‌ی داهاتوو به مه‌به‌ستی رێزگرتن له ژینگه‌و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێل وه‌ک فاکته‌رێکی پیسبوونی ژینگه، پاوه‌ییه‌کان ئۆتۆمبێل به کار نه‌هێنن.شاره‌وانی شاری پاوه له راگه‌یه‌ندراوێکدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له هاوڵاتییانی خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی ئه‌و شاره کردووه دووشه‌مه‌ی داهاتوو رێکه‌وتی 25خاکه‌لێوه له کاتژمێر 7ی به‌یانی تا 8ی شه‌و ئۆتۆمبێل به‌کار نه‌هێنن‌و به‌و شێوه‌یه هه‌وڵ بده‌ن تا کولتووری ژینگه‌پارێزی زیاتر په‌ره بسێنێت.

راگه‌یاندنه‌که که به داخوازیی خودی شاره‌وانیی پاوه‌و خه‌ڵکی ئه‌و شاره بووه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان به درێژایی رۆژدا تاکسیی ناوشار له کاردا ده‌بن.

 

بابەتی هاوپۆل

شەپۆلی دەستبە سەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی …