هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / چووار سه‌ربازه دیله‌که‌ گه‌یشتنه‌وه ناو ئێران

چووار سه‌ربازه دیله‌که‌ گه‌یشتنه‌وه ناو ئێران

 دوای تێپه‌ڕینی دوومانگ به سه‌ر به‌دیلگیرانی پێنج سنوورپارێزی ئێران، دوێنێ یه‌کشه‌مه چووار سه‌ربازه‌که راده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کرانه‌وه‌و گه‌شتنه‌وه ناو خاکی ئه‌و وڵاته.

هه‌واڵده‌ریی ‘سونی نیوز’ وه‌ک یه‌که‌م سه‌رچاوه، یه‌که‌م هه‌واڵ‌و وێنه‌ی ئه‌و دیله ئازادکراوانه‌ی بڵاو کرده‌وه که دوای ئازادکردنیان پاش 59رۆژ درابوونه‌ ده‌ست ناوبژیوانه به‌لوچه‌کانی ناوچه‌ی سه‌راوان‌ی به‌لوچستان.

دوابه‌دوای ئازادبوونی ئه‌و چووار سه‌ربازه، سادق لاریجانی سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی  دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی به ده‌رکردنی په‌یامێک پیرۆزبایی خۆی به بۆنه‌ی ئازادبوونی ئه‌و چووار سه‌ربازه ده‌ربڕێوه‌و سووربوونی وڵاته‌که‌ی له سه‌ر به‌دواداچوونی که‌یسی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌که راگه‌یاندووه.

کۆماری ئیسلامی ‘جه‌یشولعه‌دل’ وه‌ک گروپێکی تێرۆریستی ده‌ناسێنێت‌و تا ئێسته چه‌ند جار داوای له پاکستان کردووه ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ی راده‌ست بکاته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بەڤیدیۆ.. هێزەکانی رژیم لە سەرپێڵ‌زهاو بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ک ەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هاوڵاتیانی بووومەلەرزەلێدراوی شاری سەرپێڵ‌زەهاو لا کاتی …