شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / سه‌ربازه دیله‌کانی ئێران له به‌لوچستان ئازاد کران

سه‌ربازه دیله‌کانی ئێران له به‌لوچستان ئازاد کران

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو بووه‌وه، سه‌ربازه به‌دیلگیراو‌ه‌کانی ئێران له لایه‌نگروپی ‘جهیشولعه‌دل’ه‌وه ئازاد کراون.ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه له هه‌واڵێکدا رایگه‌یاندووه عه‌بدولڕه‌ووف ریگی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی جه‌یشولعه‌دل هه‌واڵی ئازادکردنی سه‌ربازه به‌دیلگیراوه‌کانی بۆ ئه‌و هه‌واڵنێرییه پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.

جه‌یشولعه‌دل ئازادکردنی ئه‌و دیلانه‌ی به په‌یامی ئاشتی‌و نیازپاکیی ناوبردووه که دوای زنجیره‌یه‌ک دانیشتن‌و راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سونییه‌کانی ناوچه‌ی به‌لوچستان هاته ئاراوه.

له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه که له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه ده‌نگی هێلی کۆپته‌ر له زاهدانه‌وه ده‌بیسرێت‌و ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه که مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید پێشنوێژی زاهدان بۆ وه‌رگرتنی دیله‌کان چووبێته شوێنی مه‌به‌ست.

له هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا ژماره‌ی ئازادکراوان 4که‌سه، به‌ڵام هه‌واڵده‌ریی جام جه‌م‌ی ئێران له هه‌واڵێک له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه که 5که‌سن. له لایه‌کی تره‌وه به وته‌ی ئه‌و هه‌واڵنێرییه‌و سه‌رچاوه‌ ئێرانییه‌کانی تر ‘هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی ئازادکردنی ئه‌و دیلانه’، ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌لعه‌ره‌بییه وه‌فدی سونییه‌ به‌لوچه‌کانی به هۆکاری ئازادیی ئه‌و دیلانه ناو بردووه.

شایانی باسه وێبلاگی سه‌ره‌کیی جه‌یشولعه‌دل هیچ هه‌واڵێکی له سه‌ر ئازادکرانی ئه‌و دیلانه بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به پێگه‌ی هه‌واڵی ‘عه‌داڵه‌ت نیوز’ کردووه‌ که هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به سونیه‌كان له ئێران بڵاو ده‌کاته‌وه.

جه‌یشولعه‌دل له رۆژی 17رێبه‌ندانی ساڵی پاره‌وه ئه‌و 5که‌سه‌ی له ناوچه‌ی سه‌راوان‌ به دیل گرتبوو له به‌رامبه‌ردا داوای ئازادکردنی سه‌رجه‌م زیندانییه سونییه‌‌کانی کردبوو. تا ئێسته له شێوازی دانووستانه‌کان‌و به‌ڵێنه‌کانی وه‌فدی دانووستانکارری به‌لوچ له‌گه‌ڵ جه‌یشولعه‌دل هه‌واڵێک بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …

لێدوانه‌کان

  1. ئەوە بەو مانایە کە گروپێ وەکوو جەیشولعەدل زیاتر لە ڕژیمێک وەکوو کۆماری ئێران بۆ گیانی مرۆڤ بەیەخ دائەنێ.