دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

توندوتیژیی بەرانبەر بەهاییەكان لە ئێران بەردەوامە

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكاران‌و چالاكانی مافی مرۆڤ‌و رۆژنامەنووسان لە ئێران لە ژێر ناوی گروپێكدا‌و بە نووسینی نامەیەكی رەخنەگرانە بۆ سادق لاریجانی سەرۆكی دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی داوای لێكۆڵینەوەیان لە بابەت توندوتیژیی بەرانبەر بەهاییەكان كردووە.

زۆربەی شوێنكەوتووانی ئایینی بەهایی لە ئێران‌و رۆژهەڵاتی كوردستان ژیان بەسەردەبەن‌و هاوكات هەندێك لە موسلوڵمانەكان ئایینی بەهاییەت بە كافر ناولێدەبن‌و لە یاسای كۆماری ئیسلامیشدا سزای تاوانێكی وەها كوشتنە.

مانگی رابردوو باندێكی 3 كەسی بە هێرشكردنە سەر بنەماڵەیەكی بەهایی لە شاری بیرجەند گوشاریان خستوەتە سەریان‌و پاییزی ساڵی رابردووش 14 بنەماڵەی بەهایی لەلایەن هێزەئەمنیەتیەكان هێرش كرایە سەریان‌و دەست بەسەر كەل‌وپەلی ناو ماڵەكانیاندا گیرا.

ئێستاكە‌و بە پێی راپۆرتی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ 136 كەس بە شوێنكەوتووانی ئایینی بەهایی لە زیندانەكانی ئێراندا بەسەر دەبەن.

هاوكات ساڵی 2013 گۆڕستانی تایبەت بە بەهاییەكان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن كاربەدەستانی رژیمی ئێران تێكدرا‌و شوێنەكەیان لێ داگیركرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.