یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

داوای راگرتنی ئێعدامی زانیار‌و لوقمان مورادی دەكرێت

ئامینە قادری دایكی زانیار مورادی رایگەیاندووە، زانیار‌و لوقمان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی‌و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی خەباتیان كردووە‌و هەر بەو بۆنەوە لە لایەن كۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحكوم كراون.

ئامینە قادری بە نووسینی نامەیەك تۆمەتەكانی سەر كوڕەكەی‌و لوقمان مورادی كە دەبێتە ئامۆزای زانیار رەتكردوتەوە‌و وتوویەتی ئەوان كەوتوونەتە بەر نەفرەتی كۆماری ئیسلامی.

دایكی زانیاری مورادی داوای لە سەرجەم ئازادیخوازان‌و چالاكانی مافی مرۆڤ كردوووە كە بۆ رزگاركردنی رۆڵەكانیان هەوڵبدەن.
زانیار‌و لوقمان مورادی لە گەلاوێژی ساڵی 1388 لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەسبەسەر‌و بە تۆمەتی موحاربە لە رێگەی ئەندامبوون لە كۆمەڵە‌و كوشتنی كوڕی پێشنوێژی مەریوان بە ئێعدام مەحكوومكران.

حوكمی ئێعدامی ئەم دوو بەندكراوە سیاسیە كوردە لە دادگای پێداچوونەوەی كوردستان‌و دیوای باڵای وڵات تەئیدكراوە، بەڵام تا ئێستا ناوبراوان ئەو تۆمەتانەیان رەتكردوتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.