سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / بابەتەکان / بریتانیا: رێگه به زه‌ماوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازان درا

بریتانیا: رێگه به زه‌ماوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازان درا

راگه‌یاندنه‌کانی بریتانیا دوێنێ یه‌کشه‌مه هه‌واڵی به‌‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازانیان له‌و وڵاته بڵاو کرده‌وه‌. رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له‌و باره‌وه بڵاوی کرده‌وه: له‌مڕۆه هاوڕه‌گه‌زبازان له بریتانیاو وێڵز ده‌توانن ژیانی هاوبه‌شی دروست بکه‌ن. سه‌باره‌ت به یاسای به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازان چه‌ند راپرسییه‌ک کراوه‌و ئاکامی راپرسییه‌کان باس له ره‌زایه‌تی رێژه‌یی خه‌ڵکی بریتانیا ده‌کات.

ئه‌وه بۆ یه‌که‌مجاره له بریتانیا هاوڕه‌گه‌زبازان به ئاشکرا ژیانی هاوبه‌شی پێکبێنن. ئیندێپێندێنت له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه سه‌رۆک وه‌زیران دێیڤید که‌مێرۆنه‌وه پشتگریی خۆی له‌و یاسایه ده‌ربڕیوه. له لایه‌کی تره‌وه بی‌بی‌سی‌ش بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، کاردانه‌وه‌ی زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی بریتانیا به‌و گۆڕانکارییه ئه‌رێنی بووه.

به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شی هاوڕه‌گه‌زبازان به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، له‌ناو کۆمه‌ڵگای بریتانیادا که‌مترین دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ کراوه‌. ده‌یلی میل له بار‌ه‌ی دژایه‌تی کردنی کلێسای بریتانیاو ئه‌سقه‌فه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه وه‌ک تاکه لایه‌نی جدی دژ به‌و یاساوه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: دژایه‌تی کردنی کڵێسه‌کانی بریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه بابه‌تێکی ئاساییه‌و ئایین دوا وێستگه‌ی رکابه‌رێی به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازانه.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت سە شهروند کورد در اشنویه و جوانرود

سه‌شنبه چهارم تیرماه، یک شهروند هویت #رحیم_ارشدی اهل #شنو از سوی نیروهای اطلاعاتی رژیم بازداشت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.