هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2024

تورکیه: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ده‌ستی پێکرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له تورکیه ده‌ستیپێکرد.به گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵی تورکی، هه‌ڵبژاردنه‌که له کاتژمێر 7سه‌رله‌به‌یانیی تا 4دوانیوه‌ڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌و له کاتژمێر 8سه‌رله‌به‌یانی بۆ 5دوانیوه‌ڕۆش له رۆژاوای تورکیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ھەر یەک لە سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی نێوان پارلەمانی تورکیایش لە شوێنی خۆیان دەنگ دەدەن، سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئامه‌د، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێستانبوڵ، باخچەلی‌و کلێجدارئۆغڵو لە ئانکارا دەنگ دەدەن.

هه‌واڵده‌رییه‌کان له‌و باره‌وه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تورکیه‌یان زیاتر له 52ملیۆن که‌س راگه‌یاندووه. هاوکات لێکدانه‌وه‌‌کان باس له نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌نگده‌رانی ئاکپارتی، حزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیه ده‌که‌ن که سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات.

بڵاوبوونه‌وه‌ی فایله ده‌نگییه‌کانی ئه‌ردۆغان‌و کوڕه‌که‌ی له ماوه‌ی رابردوودا، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌کی زۆرو هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته دژبه‌یه‌که‌کانی تورکیه له ئاست قه‌یرانی سوریه‌و سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته له‌و بابه‌تانه‌ن که پێده‌چێت ئاستی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریی AKP له 50%ه‌وه بۆ که‌متر له 40% دابه‌زێنێت‌و ئه‌وه‌ش به واتای له‌ده‌ستدانی شانسی زیاتری ئه‌ردۆغان دێت به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به کاری سیاسی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه.

ئاکامی ئه‌م ده‌نگدانه کاریگه‌ریی له سه‌ر بره‌وی سیاسیی هه‌ر یه‌که له چوار لیستی سه‌ره‌کیی BDP, AKP, CHPو MHP ده‌بێت‌و به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌و چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و سه‌ربازیی تورکیه دیاریکه‌ره.

وێنه‌کان: رێژه‌ی لیسته‌کان له پارێزگا جیاجیاکانی تورکیه له ساڵی 2011دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.