سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەڕەشەی ئێعدام لە بەندكراوێكی سیاسی كورد دەكرێت

لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بەندكراوێكی سیاسی كورد كردووە كە بەمزووانە ئێعدام دەكرێت.

لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ورمێ شەوی دووشەممەی رابردوو پاش بانگهێشتی حەبیب ئەفشاری بەندكراوی سیاسی كوردی مەحكووم بە ئێعدام، هەڕەشەی ئەوەیان لێكردووە كە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامەكەی لە ئارادایە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە عەلی ئەفشاری برا گەورەی ناوبراو كە بە ئێعدام مەحكوومكراوە، دەستی راستی بە تەواوی لەكار كەوتووە‌و تا ئێستاش بەرپرسانی زیندانی ورمێ هیچ چارەسەرێكیان بۆ ئەم بەندكراوە سیاسیە نەكردووە.

حەبیب ئەفشاری هاوڕێ لەگەڵ براكەی عەلی ئەفشاری خەڵكی ئاوایی گوگجلو سەر بە شاری مەهاباد 3 ساڵ لەوەپێش لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد حوكمی موحاربەیان بە تاوانی چالاكی سیاسی‌و ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا.

خۆشكی حەبیب ئەفشاری لە وتووێژێك لەگەڵ كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی ئاماژەی بەوەكردووە، مەترسی جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی براكەی لە ئارادایە‌و هاوكات چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی ئێعدام لە‌و دوو برا چالاكە سیاسیە كراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.