دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

كرێ خانوو لە شنۆ 25 لە سەد بەرز دەبێتەوە

بە پێی توێژینەوەیەك لە شاری شنۆ، كرێی خانوو لەو شارە لە ماوەی ئەمساڵ بە رێژەی 25 لە سەد بەزر دەبێتەوە.

ئەو توێژینەوەی كە هەم لە كرێ نشین‌و هەم خاوەن ماڵ ئەنجامدراوە نیشانیدەدا كە هەر لە سەرەتای دەسپێكی ساڵی نوێ لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری شنۆ نرخی كرێی خانوو بە رادەی 25 لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە وتەی شایەتحاڵەكان یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی كرێی خانوو لەو شارە، كەمبوونی ماڵی كرێیە كە هەر ئەمەش دەبێتە خۆی ئەوەی خاوەن ماڵەكان كەڵك لەو دۆخە وەربگرن‌و بە بێ هیچ كۆنتڕۆڵێك نرخەكان ببەنە سەرەوە.

باس لەوە دەكرێت، نەبوونی هیچ چاودێرییەك بەسەر چۆنیەتی بە كرێدانی خانوو لە لایەن دەوڵەت هەر خاوەن ماڵ بە پێی لێكدانەوەی خۆی نرخی كرێ ماڵ دەباتە سەرەوە.

بەرزبوونەوەی كرێی خانوو كە هەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە شاری شنۆ دەستیپێكردووە، گوشارێكی لە رادەبەدەر دەخاتە سەر توێژی كەمداهاتی كۆمەڵگا‌و بەمشێوە ناكۆكی نێوان چینەكان‌و هەژاریەكی زیاتر باڵ بەسەر ژیانی خەڵكدا دەكێشێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.