سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بەهۆی تەقینەوەی گاز ٧ ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

تەقینەوەی گاز لە گوندی گەردیگلانی ناوچەی سەقز ٧ ئەندامی بنەماڵەیەکی کردە قوربانی . بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ  رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوە، ماڵێک لە گوندی گەردیگلانی ناوچەی گەورکی سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز تووشی رووداو بوو کە لەو رووداوەدا  لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی مستەفا ئینگیجە گیانی لەدەست داو ٦ ئەندامی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بە توندی بریندار بوون و ٤ کەسیشیان بەهۆی قوڵی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراون.
بەپێی زانیارییەکان هۆكاری ئەوە تەقینەوەیە ستاندارد نەبوونی ئامێرە گازییەكان دیاریكردوە. ساڵانە لەئێران بەهۆی ناستانداردبوونی ئامێر‌و كەرەسەكان، تەقینەوە بەهۆی گاز دەیان قوربانی دەگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.