قەیرانی گۆلی ورمێ بەردەوامە

پانتایی ئاستی گۆلی ورمێ كە 2000 كیلۆمتری چوارگۆشە بووە، كەمبوەتەوە بۆ 1 هەزارو 628 كیلۆمتر‌و بەمشێوە دەبێ چاوەڕوانی وشكاییەكی زۆرتری ئاوی ئەم گۆلە بین. ئەمە لە حاڵێكدایە كە بە هۆی وشكبوون‌و قەیرانی ئاوی دەریاچەی ورمێ 3 ئاوایی لە سەڵماس‌و ورمێ بەرەوڕووی لەناوچوون بوونەتەوە‌و ژیانیان بەستراوەتەوە بە ئاوی گۆلی ورمێ.

لە ماوەی دەسپێكی قەیرانی وشكبوونی ئاوی گۆلی ورمێ كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی‌و ژینگەپارێزی كورد لە شاری ورمێ بە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر كەمترخەمی بەرپرسان داوای هەوڵێكی جیددیان كرد بۆ دەربازبوون لە وشكبوونی دەریاچەی ورمێ، كە بە دەسبەسەركردن‌و هێرشكردن وەڵامیان درایەوە.

بە پێی لێكۆڵینەوەكان قەیرانی وشكبوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ تا ئێستا 1 هەزارو 400 ملیارد تمەن خەساری بە ئابووری‌و ژینگەی ئەو ناوچە گەیاندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.