سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

كۆمەڵی مافی مرۆڤ كورد بەشداریی لە كۆنفڕانسی ژێنێف دەكات

تەیمور ئەلیاسی نوێنەری كۆمەڵی مافی مرۆڤی كورد لە بەشداریكردنی كۆنفڕانسی ژێنێڤ تایبەت بە لێكدانەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، دۆخی مافی مرۆڤ بە شێوەیەكی تایبەتی لە كوردستان‌و دژی چالاكانی مەدەنی‌و سیاسی نالەبارە.

ئەحمەد شەهید هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ ئێران رایگەیاند، سەرەڕای رەتكردنەوەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی، بەڵام دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران زۆر نالەبارە.

لە پاش هاتنەسەركاری رووحانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، 130 كەس لە ئێران ئێعدامكراون كە پێدەچێت رەوتی دادگاییكردنەكەیان ناڕوون بێت.

هاوكات نوێنەری كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان كە لەو كۆنفڕانسەدا بەشداریی كردووە رایگەیاند، تا ئێستاش ئێمە هەوڵەكامان بۆ ناساندنی كۆماری ئیسلامیی وەك پێشێلكەری مافی مرۆڤ درێژەی هەیە، چونكە لەو وڵاتە هەڵاواردن‌و بێ مافی بەرانبەر بە گەلانی دانیشتووی ئێران‌و لەوانە گەلی كورد ئەنجام دەدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.