پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لاوێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە فڕۆكەخانەی خومەینی لە تاران دەسبەسەركرا

لاوێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی محەممەد نادری ناسراو بە یاوەر خەڵكی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە فڕۆكەخانەی خومەینی لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەرو راپێچی شوێنێكی نادیاركرا.

محەممەد نادری ساڵی 2009 هاوڕێ لەگەڵ براكەی بە ناوی حەمید بە هۆی نالەباربوونی دۆخی ژیانیان لە ئێران لە رێگەی توركیە رۆیشتنە وڵاتی ئاڵمان‌و ناوبراو لەوێ مافی پەنابەرێتی پێدرا.

محەمەد نادری پاش پێنج ساڵ لەو وڵاتە مافی پەنابەرێتی وەرگرت‌و پاشان دەیویست سەردانی ئێران بكاتەوە، بۆیە رۆژی 16ی رەشەمە بە شێوەی یاسایی رۆیشتە ئێران، بەڵام پاش گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی خومەینی، لە لایەن مەئمورانی ئەمنیەتیەوە دەسبەسەرو راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

بە وتەی نزیكانی ناوبراو، هۆی دەسبەسەركرانی محەمەد نادری رۆیشتنەدەرەوەی نایاسایی‌و هەڵاتن لە سەربازیی بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

5 بۆچوونەکان

  1. دەسیان خۆش بێت کە دەسبەسەریان کرد، کاسێک کە داوای پەنابەری دەکات واتە کێشەی هەیە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی کە واتە بۆچی دەگەڕێتەوە بۆ ئێران، یا ئەوەتە درۆی کردوە لە گەڵ ئاڵمان یا حەقی خۆیەتی کە دەسبەسەر بێت

  2. to Akram:
    بۆ سەردانی دایک و بابی پیری هاتبو بۆ ئێران

    • بەڕێز، دەکرا دایک و بابی داوەت کات بۆ لای خۆی یان لە باشوری کردستان یا تورکیە بیان بینێت، پاساوەکەت لە جێگای خۆیدا نیا.
      کەسێک کە دەڵێ پەنابەری سیاسیم واتە لە گەڵ حکومەتی وڵاتەکەی کێشەی هەیە و دەبێت باجەکەشی کە دوری ئازیزانیەتی بیدات بۆ نمونە.

      • ڕاست ئەفەرموی هاوڕێکەم، منیش زۆرم پێ گوت کە وا مەگەڕێوە، بەڵام بەقسەی کەسی نائەکرد، ئەگوت کە بە خاتری ئەوەی کە هیچ کێشەیێکی سیاسیم نەبووە و لە هیچ پارتێک دا ئەندام نەبووم ، کێشەم بۆ درۆست نابی ، تەنها جورمی ئەوە بووە کە بە بێ پاسپۆڕت چبوە دەری وڵات.
        بە هەرحاڵ هەڵەیێکی زۆر گەورەی کرد کە خۆی دا بە دەستی ڕژیمەوە. بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئێوە بڵین “دەستیان خۆس بێت دەس بە سەریان کرد”….

  3. zahamt nabe am link yawar laban ewa awnaya tr moshkelaya bo dorost akan. mn xezmi yawarem shekayatan le akam har kasek daynawa

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.